فازڵ میرانی
276 جار بینراوە 15/4/2019 01:48 PM

فازڵ ميرانى زانيارى له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنى حزبه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ گۆڕان و يه‌كێتى ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی ڕايده‌گه‌يه‌نێت، پارتی و یەكێتی رێككەوتنێكی نوێ واژۆ دەكەن و رێككەوتن لەسەر پرسی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستانیش نزیكە، ده‌شڵێت: "لەگەڵ گۆڕان رێككەوتنەكەمان تەواو كردووە و بەمنزیكانە لەگەڵ یەکێتیش تەواوی دەكەین".

 

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی نزیك له‌ حزبه‌كه‌ی رایگەیاند، بەمزووانە پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە نێوان لایەنەکان یەکلایی دەبێتەوە.

 

وتیشی: "لەگەڵ گۆڕان دانوستاندن و گفتوگۆمان لە بارەی بوونی جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و دەبێ یەكتر رازی بكەین و بەرژەوەندییە حزبییەكان بخەینە دوای بەرژەوەندی میللەتەكەمان".

 

ئاماژەی بەوەشدا: "لەگەڵ گۆڕان رێككەوتنەكەمان تەواو كردووە و بەمنزیكانە لەگەڵ یەکێتیش تەواوی دەكەین".

 

جەختیكردەوە: "ئەگەر لەگەڵ یه‌كێتی‌ رێککەوتن واژۆ نەكەین، ئەدی چۆن ھەنگاوی دیكە بھاوێژین".

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پۆسته‌كان، كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم هێشتا پێكنه‌هاتووه‌، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی لای هاوڵاتییان لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure