سەباح نوعمان
119 جار بینراوە 13/4/2019 03:19 PM

دژە تیرۆری عێراق: زیاتر لە 12 چەكداری داعش لە حەمرین كوژراون



سنور ميديا 

دەزگای دژە تیرۆری عێراق، ئەمڕۆ شەممە ئاشكرایكرد كە لەمیانی ئۆپەراسیۆنی بەرزاییەكانی حەمریندا، كە دو رۆژ لەمەوبەر دەستیان پێكرد، تا ئێستا زیاتر لە 12 چەكداری داعش كوژراون و هەروەها دەست بەسەر چەند بەڵگەیەكی "زۆر گرنگ"ی داعشدا گیراوە.

 

دەزگای دژەتیرۆری عێراق رۆژی پێنجشەممە 11ی نیسان، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی بەرفروانی دژ بە چەكدارانی داعش لە بەرزاییەكانی حەمرین راگەیاند.

 

سەباح نوعمان، وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، ئەمڕۆ، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی بەرزاییەكانی حەمرین شكستی بە چەند پلانێكی داعش هێناوە لەناوچەكانی چواردەوری حەمرین.

 

ئاشكراشیكرد كە لەو ئرۆپەراسیۆنەدا 12 تا 15 چەكداری داعش كوژران و "دەستیشمان گرتوە بەسەر چەند بەڵگەیەكی زۆر گرندا كە ئێستا لە دەزگای دژە تیرۆر ئەو بەڵگانە شیدەكرێنەوە."

 

وتیشی"هەوڵە هەواڵگرییەكانمان شكستی بە پلانەكانی دوژمن بۆ دروستكردنی بنكەیەك لە بەرزاییەكانی حەمرین هێنا."

 

ئەوەشی خستەڕو كە بەر لە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە پێنج شوێنی چەكدارانی داعش لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانەوە لەناوچەكە بۆردومان كراون و ئەوەش "سەركردەكانی داعشی تۆقاندوە."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure