سنور ميديا
222 جار بینراوە 13/4/2019 01:32 PM

داعش زه‌برێك له‌ حه‌شدى شه‌عبى ده‌دات



سنور ميديا 

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکرد، شەوی رابردوو لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر خاڵێکی چاودێری چوار ئەندامی حەشدی شەعبی برینداربوون.

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیالە بە کەناڵی سۆمەریە نیوزی راگەیاند، "چەکدارانی داعش شه‌وی رابردوو پەلاماری خاڵێکی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبیاندا لە ناوچەی قوڵای لە خانەقین، لە ئەنجامدا چوار ئەندامی حەشدی شەعبی بریندار بوون".

 

سەرچاوەک وتیشی: "هێزە ئەمنیەکان کۆنتڕۆڵی باردودۆخەکەیان کردووە و لە شوێنی رووداوەکە ئامادە بوون، بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە".

 

چەکدارانی داعش ناو به‌ناو هێرشی چەکداری و خۆکوژی دەکەنە سەر ئەو ناوچانەی کە پێشتر لە ژێردەستیاندابووه‌، لە هێرشەکانیشیاندا خەڵکانی مەدەنی و سەبازی دەکەن ئامانج.

 

رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌ داعش، له‌ 10ی حوزه‌یرانی 2014، له‌ سوریاوه‌ هاته‌ عیراق و موسڵ و زۆربه‌ی پارێزگا سوننه‌كانی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كۆنترۆڵ كرد، دوای سێ ساڵ مانه‌وه‌ی له‌و ناوچانه‌، دواجار رۆژی 10ی ته‌مموزی 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆتایی هاتنی داعشی له‌ وڵات راگه‌یاند.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure