سنور ميديا
146 جار بینراوە 13/4/2019 01:23 PM

ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی سوریا



سنور ميديا 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فرۆكە جەنگییەكانی سوپای ئیسرائیل پێگەیەكی سەربازیی سوریایان لەنزیك پارێزگای حەما بۆردومان كرد.

 

ئاژانسی هەواڵی سانای سوری بڵاویکردووەتەوە،كە هێزە دژە ئاسمانیەكانی وڵاتەكەی بەرەنگاری فرۆگە جەنگیەكانی ئیسرائیل بوونەتەوە و لەو پەلامارەشدا ژمارەیەك بینا رووخاون و 3 سەربازیش برینداربوون.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشێک لە مووشەکە ئیسرائیلییەکان ئامانجی خۆیان پێکاوە و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی رژێمی سووریاش بەشێکی دیکەی ئەو مووشەکانەی لە ئاسمانەوە تێک شکاندووە.

 

لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی سوریا، لەلایەن ئیسرائیلەوە بەردەوام هێرش دەكرێتە سەر بنكەو پێگە سەربازییەكان لەنێو خاكی سوریادا.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure