ئاڵا تاڵه‌بانی،
726 جار بینراوە 12/4/2019 10:06 AM

ئاڵا تاڵەبانی پۆستێكی نێودەوڵەتی وەردەگرێت



سنور ميديا 

ئاڵا تاڵەبانی په‌رله‌مانتار له‌ په‌رله‌مانى عيراق پۆستێكی ئەندامی هەمیشەیی یەكێتیی پەرلەمانی نێودەوڵەتی وه‌رگرت.

 

ئاڵا تاڵەبانی په‌رله‌مانتارى عيراق هاوكات ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی يه‌ لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، بە ئەندامی هەمیشەیی یەكێتیی پەرلەمانی نێودەوڵەتی هەڵبژێردراوە.

 

ئاڵا تاڵەبانی نووسیویەتی، لە میانی دانیشتنی كۆتایی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی یەكێتیی پەرلەمانی نێودەوڵەتیدا كە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەچوو، ڕاپۆرت و بڕیارەكانی ئەنجومەنی فەرمانڕەوا و لیژنە هەمیشەییەكان خوێندرانەوە و هەر لەو دانیشتنەدا ئەندامانی نوێی لیژنەكانیش هەڵبژێردران.

 

ئاماژەی بەوەشدراوە، سەرۆكایەتی یەكێتیی پەرلەمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئەندامی هەمیشەیی لە لیژنەی دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤی پەرلەمانی نێودەوڵەتی هەڵبژێرداوە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure