سنور ميديا
88 جار بینراوە 11/4/2019 05:39 PM

پرسى په‌نابه‌ران بابه‌تێكى گه‌رمى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئوسترالیایه‌



سنور ميديا 

له‌سه‌روبه‌ندى دیاریكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئوسترالیا له‌سه‌ر ئاستى حكومه‌تى فیدراڵى، پرسى په‌نابه‌ران به‌شێكى گرنگى ئه‌جێنداى ئه‌و پارته‌ سیاسیانه‌ى داگیركردووه‌ كه‌ ڕكابه‌رى ده‌كه‌ن له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا، كه‌ له‌ ئێستادا به‌سه‌ر به‌ره‌ى ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆندا دابه‌ش بوون.


پارتى لیبراڵ و نیشتمانیى ئوسترالیا كه‌ له‌ ئێستادا به‌ هاوپه‌یمانی ئوسترالیا ناسراون له‌ به‌ره‌ى ده‌سه‌ڵاتن و له‌ئێستادا حكومه‌تى هاوپه‌یمانى ئوسترالیا به‌ڕێوه‌ده‌بن.


سه‌باره‌ت به‌ پرسى په‌نابه‌ران، حكومه‌تى هاوپه‌یمانى ئوسترالیا به‌سه‌ركردایه‌تى سكۆت مۆریسن، سیاسه‌تى گرتن و گێڕانه‌وه‌ى كۆچبه‌ران پیاده‌ ده‌كات به‌جۆرێك هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به‌ به‌له‌م و به‌ قاچاخ ڕوو له‌ ئوسترالیا بكات ، ده‌ستگیرده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ى ئه‌و ووڵاته‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ هه‌وڵیداوه‌ لێوه‌ى بچێت بۆ ئوسترالیا یان دیپۆرتى ووڵاتى خۆى ده‌كرێته‌وه‌.


حكومه‌تى هاوپه‌یمانى بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ ئه‌وان كۆتاییان هێناوه‌ به‌ كۆچى قاچاخى ده‌ریایى بۆ ئوسترالیا و به‌وجۆره‌ش به‌رده‌وام ده‌بن. هاوكات، به‌ڵێنى ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ن كه‌ یاساى گواستنه‌وه‌ى په‌نابه‌ران له‌ كه‌مپه‌كانى ده‌ره‌وه‌ بۆ دوورگه‌ى كریسمى ئوسترالیا به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه‌.


له‌به‌رامبه‌ردا، پارتى كرێكارانى ئوسترالیا به‌سه‌ركردایه‌تى بیڵ شۆرتن بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وانیش یاساى پاراستنى سنوره‌كانى ئوسترالیا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن به‌جۆرێك كۆچبه‌رانى ده‌ریایى قاچاخ دیپۆرت ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌لامه‌ت بێت بۆ ئه‌نجامدانى و هاوكات ئه‌وان پشتگیرى له‌ یه‌كلایكردنه‌وه‌ى كه‌یسى په‌نابه‌رانیش ده‌كه‌ن له‌ كه‌مپه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئوسترالیا و نیشته‌جێكردنى په‌نابه‌ران له‌سه‌ر ئاستى ووڵاتانى ناوچه‌كه‌.


سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌رى هه‌واڵى نیوزى ئوسترالیى

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure