عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر
106 جار بینراوە 11/4/2019 03:56 PM

دوای 30 ساڵ دەسەڵاتی بەشیر کۆتایی پێهێنرا



سنور ميديا 

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای سودان، عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان لە کارەکەی دوورخستەوە و كۆتایی به‌ حوكمی 30 ساڵه‌ی دەسەڵاتیان هێنا.

 

عادل مه‌حجوب وه‌زیری به‌رهه‌مهێنان و سه‌رچاوه‌كانی ئابوری له‌ ویلایه‌تی باكووری دارفور و سه‌رچاوه‌ حكومییه‌كانی سوودان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه‌، كه‌ به‌شیر له‌ ده‌سه‌ڵاتدا نه‌ماوه‌ و گفتوگۆ و راوێژیش به‌رده‌وامه‌ بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌.

 

سه‌رچاوه‌كانی سودان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه‌، كه‌ به‌شیری ته‌مه‌ن 75 ساڵ له‌نێو كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیدایه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ره‌.

 

سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی سوودان له‌ 19ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 ده‌ستیان پێكرد به‌ هۆی گرانبوونی نرخی نان و خراپی ره‌وشی ئابووری له‌ وڵاتدا و دواتر خۆپیشانده‌ران داواكارییان زیاتر كرد و درووشمی لاچوونی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیریان له‌ ده‌سه‌ڵات به‌رز كرده‌وه‌.

 

له‌ ساڵی 1989دا عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر كوده‌تایه‌كی سه‌ربازیی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وكاتی سوداندا كرد و له‌وكاته‌شه‌وه‌ تا ئه‌مڕۆ، كه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی دورخرایه‌وه‌، ته‌نها له‌ ساڵی 2010دا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی رێكخست و له‌وێشدا ئۆپۆزسیۆن به‌هۆی پێشێلكاری و ساخته‌كردنه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌كه‌ كشایه‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure