.
107 جار بینراوە 6/4/2019 09:40 PM

هاوسەرەکەی نالی شاعیران و چیرۆکنوسان کۆدەکاتەوە



سنورمیدیا-تایبەت

 ئەمڕۆ شەممە4/6 بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حوکمی و چەندین هونەرمەند و نوسەر و ڕوناکبیر سێیەمین فیستیڤاڵی حەبیبە خاتون بۆ شیعر و چیرۆک بەڕێوە چوو.

 

ڕێکخراوی تەژنە کە ئەنجامگەیەنەری فێستیڤاڵەکەیە ئەوەیان ڕوونکردووەتەوە:"ڕێکخراوی تەژنە بۆ زیندووکردنەوەی عەشقی نالی بۆ حەبیبە و ئاسوودەکردنی ڕۆحیان فیستیڤاڵی حەبیبە خاتوون بۆ شیعر و چیرۆک ڕاگەیاندووە".

 

ناوەڕۆکی سێیەمین فێستیڤاڵی حەبیبەخاتوون،دوو دیداریی لە خۆیی گرتبوو، دیداری سەر لەبەیانی بەناوی "ڕەئوف بێگەرد" بۆ چیرۆک دەستی پێکرد و دەستپێک و وتاری لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵ لە لایەن محمد کەریم، سەرۆکی ڕێکخراوی تەژنەوە خوێندرایەوە و بەشێک لە چیرۆک نوسانیش چیرۆکەکانیان خوێندەوە بۆ ئامادەبوان و لە کۆتای دیداری سەر لە بەیانی کە بۆ چیرۆک بوو، پێشانگایەکی کاری دەستی خانمانی شارەزور کرایەوە.

 

لە دوانیوەڕۆشدا دیداری دووەم بەڕێوەچوو، کە وەک ڕێزێک بەناوی نوسەری کورد،لەتیف هەڵمەتەوە ناو نرابوو ،کە بە کردنەوەی پێشانگایەکی شێوەکاری دەستی پێکرد دوای ئەوەش کە بەشێک لە شاعیران شیعرەکانیان بە ئاوێزانی موزیک خوێندەوە،لە کۆتاییدا خەلاتی ڕێزلێنان بەسەر یەکەم و دووەم و سێیەم بەشدارانی چیرۆک شیعر درا.

 

 

 

 

493518642019_scs.jpg

 

475218642019_xx.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure