سنور ميديا
162 جار بینراوە 6/4/2019 09:16 PM

ئوسترالیا ساڵانه‌ 160 هه‌زار كۆچبه‌ر وه‌رده‌گرێت



سنور ميديا

له‌سه‌روبه‌ندى دیاریكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌و ووڵاته‌دا، حكومه‌تى هاوپه‌یمانیى ئوسترالیا پلانى بودجه‌ى (دارایى) ساڵى 2019 ى ڕاگه‌یاند كه‌ چه‌ند گۆڕانكارییه‌كى تایبه‌ت به‌ پرسى كۆچبه‌ران و ڤیزاى ئوسترالیاى له‌خۆگرتووه‌.


به‌گوێره‌ى پلانه‌كه‌، حكومه‌تى ئوسترالیا به‌ نیازه‌ ساڵانه‌ و بۆ ماوه‌ى چوار ساڵى داهاتوو كه‌ له‌ ساڵى 2019-2020 ده‌ستپێده‌كات ، 160 هه‌زار كۆچبه‌ر وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر ژماره‌ى كۆچبه‌رانى وه‌رگیراو ساڵانه‌ 190 هه‌زار كۆچبه‌ر بووه‌.


پشكى شێرى ئه‌و ژماره‌یه‌ بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌یه‌ كه‌ به‌ كۆچبه‌رى شاره‌زا ناسراون و تواناى پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌لى كارانه‌یان هه‌یه‌ كه‌ ئوسترالیا بۆ كۆچبه‌رانى بیانیى ڕایگه‌یاندووه‌ و به‌شه‌كه‌ى تریشى ته‌رخانكراوه‌ بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ى خێزان و منداڵان.


هاوكات، حكومه‌تى ئوسترالیا بڕیاریداوه‌ به‌ زیادكردنى تێچووى پێشكه‌شكردن بۆ ڤیزاى ئه‌و ووڵاته‌ به‌ له‌سه‌دا 5.4 له‌ مانگى ته‌مموزى ئه‌مساڵه‌وه‌ ، بۆ هه‌موو ئه‌و ڤیزایانه‌ى كه‌ به‌ ڤیزاى (ٍsub-class) ناسراون و خاڵبه‌ندیش بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى زمانى ئینگلیزیش به‌جۆرێك ده‌ستكارى ده‌كرێت كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كۆچبه‌رانه‌.


شایانى باسه‌ ، پلانى ساڵانه‌ى وه‌رگرتنى كۆچبه‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئوسترالیاوه‌ له‌ڕێگه‌ى پێشكه‌شكردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن كۆچبه‌رانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و كۆچبه‌رانى نایاسایى ناتوانن سودمه‌ندى ئه‌م پڕۆگرامه‌ بن چونكه‌ ئوسترالیا له‌ ئێستادا به‌رده‌وامه‌ له‌ سیاسه‌تى گرتن و دیپۆرتكردنه‌وه‌ى هه‌ر كۆچبه‌رێك یان په‌نابه‌رێك كه‌ بیه‌وێت به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكات.
سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌رى هه‌واڵى ئێس بى ئێسى ئوسترالی

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure