سنور ميديا
327 جار بینراوە 31/3/2019 02:28 PM

عیراق ڕۆژێكی دیكەی كردە پشوو



سنور ميديا 

بەهۆی باران بارین و لافاو و ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام كازمەوە، چەند پارێزگەیەكی عیراق چەند ڕۆژێك پشوویان ڕاگەیاند.

 

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ڕایگەیاند، لە بەغدا و چەند پارێزگەیەكی دیكە بەهۆی لافاوەوە، ئەمڕۆ كراوەتە پشوو، هەروەها ڕۆژی سێ‌ شەممەی داهاتوو، بەهۆی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام كازمەوە پشوو دەبێت.

 

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی وەزیران باسی چەند پارێزگەیەكی دیكەی كردووە، لەوانە میسان، دیالە و واست، كە بەهۆی لافاوەوە ئەمڕۆ پشوو بووە و سێ‌ شەممەی داهاتوویش پشووی فەڕمی دەبێت.

 

ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی باران بارینی تەواوی عیراقی گرتووەتەوە، بەتایبەتی ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی عیراق و بەهۆیەوە تائێستا لافاو لە زۆربەی ناوچەكان دروستبووە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure