سنور ميديا
3275 جار بینراوە 27/3/2019 08:43 PM

سنور ميديا ئه‌و داوايانه‌ى يه‌كێتى له‌پارتى كردويه‌تى و پارتى پێى ڕازى نه‌بوون ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا _ تايبه‌ت

ئه‌مڕۆ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان و يه‌كێتى نيشتمانى له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆبونه‌وه‌ و سنور ميديا زانيارى ورد له‌باره‌ى ڕێك نه‌كه‌وتنى پارتى و يه‌كێتى ئاشكرا ده‌كات .

 

سه‌رچاوه‌يه‌كى باڵاى تايبه‌ت له‌ يه‌كێتى به‌ سنور ميديايى وت " تائێستا يه‌كێتى و پارتى نه‌گه‌شتوون به‌ڕێككه‌وتن و كۆتايه‌كه‌ى به‌ره‌و به‌سته‌ڵك ده‌چێت ".

 

سه‌باره‌ت به‌داوه‌كه‌ى يه‌كێـتى , ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئاشكراشى كرد , وه‌فدى يه‌كێتى دوو پێشنيارن كردوه‌ بۆ پارتى به‌ڵام پارتى هه‌ر ڕازى نه‌بووه‌ ".

 

وتيشى " پێشنيارى يه‌كه‌م ئه‌وه‌ بووه‌ شه‌ش وه‌زاره‌ت بده‌ن يه‌كێتى ,له‌و شه‌ش وه‌زارته‌ سيانيان يه‌كێـتى خۆى ديارى بكات و ئه‌و سيانه‌كه‌ى تريش پارتى ديارى بكات بۆيان ".

 

پێشنيارى دووه‌م , پێنج وه‌زاره‌ت بده‌ن به‌ يه‌كێتى , له‌و پێنج وه‌زاره‌ته‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆيان پێ بده‌ن و وه‌زاره‌تێكى تر يه‌كێـتى خۆى ديارى بكات و سێ وه‌زاره‌ته‌كه‌ى تريش پارتى ديارى بكات بۆ يه‌كێتى " .

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد , يه‌كێتى جگه‌ له‌ داوايانه‌ى ئێستا هه‌يه‌تى هه‌ر داوايه‌كى ترى كردوه‌ پارتى ڕازى بووه‌ له‌وانه‌ ووه‌رگرتنى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم به‌ده‌سه‌ڵاته‌كانى و چه‌ندين داواى تريش". 

 

يه‌وته‌ى ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى " تا ئێستا پارتى وه‌ك ڕابردوو ده‌ڕوانێته‌ يه‌كێتى به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ڕابردوو ئه‌و سه‌ركردانه‌ى كه‌ سه‌رۆكايه‌تى وه‌فدى يه‌كێتى يان ده‌كرد هه‌رجارێك پارتى سوربووه‌ له‌سه‌ر هه‌ر بڕيارێك پاش چه‌ند كۆبونه‌وه‌يه‌ك ڕازى بوونه‌".

 

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى بۆ سنور ميديا وتيشى " له‌ئێستا يه‌كێتى بڕيارى داوه‌ هيچ سازشێك له‌سه‌ر داواكاريه‌كانيان نه‌كه‌ن و گه‌ر پارتيش حكومه‌ت پێك بێنێ يه‌كێتى هيچ شتێك نيه‌ له‌ده‌ستى بدات ".

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure