نه‌وفه‌ل عاكوب
155 جار بینراوە 27/3/2019 04:57 PM

هه‌ولێر ده‌بێت شوێنى گه‌مارۆدانى ئه‌و به‌رپرسانى فه‌رمانى ده‌ستگير كردنيان هه‌يه‌



سنور ميديا

پارێزگاری نه‌ینه‌وا چووه‌ته‌ شاری هه‌ولێر، هاوكات ئه‌مڕۆ دادگای نه‌ینه‌وا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرد.

 

دوای ئه‌وه‌ی دادگای نه‌ینه‌وا فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت‌و ده‌ستگیركردنی بۆ نه‌وفه‌ل عاكوب، پارێزگاری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی نه‌ینه‌وا ده‌ركرد، ناوبراو له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، چووه‌ته‌ شاری هه‌ولێر.

 

نه‌وفه‌ل عاكوب ڕایگه‌یاند، ناتوانێت بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق چونكه‌ ماوه‌ی یاسایی پاسپۆرته‌كه‌ی به‌سه‌رچووه‌، به‌ڵام ئه‌و له‌هه‌ولێره‌‌و له‌یه‌كێك له‌ناوچه‌ نیشته‌جێبوونه‌كانی ئه‌و شاره‌یه‌‌و شوێنه‌كه‌ی ئاشكرایه‌.

 

پارێزگاری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی نه‌ینه‌وا باسی له‌وه‌شكردوه‌، ئاماده‌یه‌ بچێته‌ به‌رده‌م داگا بۆ هه‌ر تۆمه‌تێك كه‌ ئاراسته‌ی كراوه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure