سنور ميديا
356 جار بینراوە 27/3/2019 04:43 PM

ڤیدیۆ.. مەلایەك بەتوندی لەگەنجێك دەدات كاتێك دەیەوێت هێرش بكاتە سەری



سنور ميديا 

لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڤیدیۆیەك بڵاوبووەتەوە، كە تێدا دەبینرێت گەنجێك دەیەوێت هێرش بكاتە سەر مەلایەك‌و مەلاكەش بەتوندی رووبەڕووی دەبێتەوە.

 

رووداوەكە لەمزگەوتێكی "الإسكندریە"ی میسر بووە، كە لەكاتی نوێژی هەینی ئەو گەنجە بەنیاز بووە هێرش بكاتە سەر ئەو مەلایە، كە رووداوەكە هەینی رابردوو روویداوە.

 

بەپێی رۆژنامەی "فیتو"ی میسری ئەو مزگەوتە نامی "فیصل بمنتقە سیدی بشر"ە لە "الإسكندریە"و نوێژخوێنان تووشی سەرسوڕمان بوون، كە ئەو گەنجە هێرشی كردووەتە سەر مەلاكە.

 

لەگرتە ڤیدیۆییەكە دەبینرێت، كە گەنجەكە دەیەوێت بچێتە سەر مینبەری مزگەوتەكەو هێرش بكاتە سەر مەلاكە، بەڵام مەلاكە بەتوندی بەقاچی رووبەڕووی دەبێتەوەو دەیخاتە خوارەوەو دواتر لەلایەن نوێژخوێنانەوە دەستگیر دەكرێت.

 

ئەو مەلایە ناوی "الشیخ حاتم الحلاج" بووەو رایگەیاندووە، ئەو گەنجە ناناسێت‌و هیچ كێشەیەكیشی لەگەڵ كەس نەبووەو هۆكاری رووداوەكەش نازانێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure