عه‌بادى
591 جار بینراوە 26/3/2019 01:35 PM

عه‌بادی زانيارى له‌باره‌ى ڕێككه‌وتن له‌ 16ى ئۆكتۆبه‌ر ئاشكراده‌كات



سنور ميديا 

سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ رێككەوتنێك نەبوە لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پاشەكشەی پێشمەرگە لە كەركوك و ئاماژە بەوەش دەكات، رووداوی 16ئۆكتۆبەركرد كە لە كەركوك روویدا لە ئەنجامی هەڵەی ریفراندۆم بوو.

 

د.حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی پێشوی عێراق لە میانی دیدارێكی لەگەڵ كەناڵی دجلە لەبارەی رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە وتویەتی"رووداوی 16 ئۆكتۆبەر لە كەركوك لە ئەنجامی هەڵەی ریفراندۆم و رەتیشیدەكاتەوە كە پێشمەرگە بە رێككەوتن لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی و ژەنراڵ قاسم سلێمانی پاشەكشەی لە كەركوك كردبێت و دەشڵێت"ئەمە راست نییە، هیچ رێككەوتنێك نەبووە".

 

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی پێشوی عێراق ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئامانج ئەوە نەبوو كە رویدا، ئامانج شتێكی تر بوو، لەو بارەیەشەوە وتویەتی"تێڕوانینێكم هەبوو كە پێشمەرگە شەڕ ناكات، لەمنی وەربگرە هیچ ڕێکەوتنێک نەبوە ومن ئاگاداری تەفاسیلەکانم".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure