سنور ميديا
197 جار بینراوە 26/3/2019 01:27 PM

سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا : په‌ناخوازانى "مه‌ترسیدار" له‌ دوورگه‌ى كریسمس به‌ند ده‌كرێن



سنور ميديا

سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا، سكۆت مۆریسن، ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌ناخوازانه‌ى كه‌ بڕیاره‌ به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى له‌ كه‌مپه‌كانى دوورگه‌ى ناورۆ و پاپانیوگینیاوه‌ بگوێزرێنه‌وه‌ بۆ ئوسترالیا، مه‌ترسى بوون بۆ سه‌ر ئاسایشى ئوسترالیا، ناگوێزرێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر خاكى سه‌ره‌كى ئوسترالیا به‌ڵكو ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ كه‌مپه‌كانى په‌نابه‌ران له‌ دوورگه‌ى كریسمسى ئه‌و ووڵاته‌و له‌ژێر چاودێرى توندى ئه‌منیدا ده‌بن.


سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌شى ئاشكرا كرد كه‌ وه‌ك مه‌ترسى پۆڵێن كراون كه‌ ژماره‌یان 57 په‌ناخوازه‌ و پێشتر تاوانى جۆراوجۆرى وه‌ك كوشتن و ده‌ستدرێژى سێكسیان بۆ سه‌ر منداڵان ئه‌نجام داوه‌ و هاوسۆز بوون له‌گه‌ڵ تیرۆردا له‌ ووڵاتانى خۆیان.


شایانى باسه‌ ، ئوسترالیا له‌ ئێستادا سیاسه‌تێكى توند له‌ دژى په‌ناخوازانى ده‌ریایى قاچاخ پیاده‌ ده‌كات به‌جۆرێك هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكات ، ده‌ستگیر ده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ى ئه‌و ووڵاته‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ هه‌وڵى داوه‌ لێوى بچێت بۆ ئوسترالیا یان دیپۆرتى ووڵاتى خۆى ده‌كرێته‌وه‌.


سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌رى هه‌واڵى ئینفۆ سۆرهۆى

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure