سنور ميديا
225 جار بینراوە 24/3/2019 10:35 PM

په‌ناخوازێكى دیپۆرتكراو ، له‌پاش دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كه‌مپه‌كه‌ى ، ده‌ستگیرده‌كرێت



سنور ميديا 

ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌ى بى سى نیوز بڵاویكرده‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى دوورگه‌ى پاپانیوگینیا په‌ناخوازێك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه‌ پێشتر دیپۆرت كراوه‌ته‌وه‌.


ئه‌و په‌ناخوازه‌ به‌ڕه‌گه‌ز به‌نگلادیشیه‌ و به‌هۆى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى كه‌یسه‌كه‌یه‌وه‌ پێشتر له‌و دوورگه‌یه‌وه‌ دیپۆرت كراوته‌وه‌ به‌ڵام به‌هۆى مانه‌وه‌ى له‌و دوورگه‌یه‌ وه‌ك په‌ناخوازێك و هه‌تا ئه‌و كاته‌ى كه‌یسه‌كه‌ى یه‌كلایى كراوه‌ته‌وه‌، هاوسه‌رگیرى له‌ ژنێكى خه‌ڵكى ئه‌و دوورگه‌یه‌ كردووه‌ و له‌ ئێستادا خاوه‌نى منداڵێكن، به‌ڵام ئه‌و په‌ناخوازه‌ ته‌نها خۆى دیپۆرت كراوه‌ته‌وه‌.


به‌ووته‌ى خۆى ، زۆر بیرى خێزان و منداڵه‌كه‌ى كردووه‌ و له‌ ئیندۆنیسیاوه‌ به‌له‌مێكى كڕیوه‌ و به‌ قاچاخ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ دوورگه‌كه‌، به‌ڵام له‌پاش مانه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى بۆماوه‌ى چوار مانگ له‌و دوورگه‌یه‌ ، ده‌ستگیر كراوه‌ته‌وه‌.


په‌ناخوازان و په‌نابه‌رانى دوورگه‌ى مانوسى پاپانیوگینیا و ناورۆ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ پێشتر ویستویانه‌ به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكه‌ن به‌ڵام ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ى ئه‌و دوو دوورگه‌یه‌ كراون و هه‌رگیز له‌ ئوسترالیا نیشته‌جێ ناكرێن.


زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ش له‌پاش ڕه‌تكردنه‌وه‌ى كه‌یسه‌كانیان، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى دوورگه‌ى پاپانیوگینیاوه‌ دیپۆرت كراونه‌ته‌وه‌ بۆ ووڵاته‌كانى خۆیان.
سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌رى هه‌واڵى ئه‌ى بى سى نیوز

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure