سنور ميديا
3849 جار بینراوە 24/3/2019 07:52 PM

كادرێكى پارتى له‌سه‌ر به‌رهه‌م صاڵح هێرشى تووند ده‌كاته‌ سه‌ر پارتى



سنور ميديا 

كادرێكى پيشكه‌وتوى پارتى له‌سه‌ر هێرشى پارتى بۆ سه‌ر به‌رهه‌م صاڵح هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر حزبه‌كه‌ و ده‌ڵێت " كلتوری په‌لاماردان و به‌شه‌یتانكردنی ئه‌ویتر ڕیشه‌یه‌كی مێژووی كۆنی هه‌یه‌ وپارتی خاوه‌نی ئیبداعێكی زۆری داهێنانه‌ له‌ بواری سوكایه‌تی و جنێودان و تشهیركردن به‌ هه‌ر هێزو كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی كه‌ خاوه‌ن تێز و خه‌ونی جیاواز بووه‌"

 

دانا مه‌نى ڕۆژنامه‌نووس و كادر پێكشه‌تووى پارتى له‌ وتارێكى دا له‌پێگه‌ى تايبه‌تى خۆى به‌ناونييشانى " پارتی و په‌لاماردانی به‌رهه‌م ساڵح" هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر حزبه‌كه‌ .

 

له‌و وتارى دانا مه‌نى ده‌ڵێت " كلتوری په‌لاماردان و به‌شه‌یتانكردنی ئه‌ویتر ڕیشه‌یه‌كی مێژووی كۆنی هه‌یه‌ وپارتی خاوه‌نی ئیبداعێكی زۆری داهێنانه‌ له‌ بواری سوكایه‌تی و جنێودان و تشهیركردن به‌ هه‌ر هێزو كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی كه‌ خاوه‌ن تێز و خه‌ونی جیاواز بووه‌ ، كاتێك پارتی ده‌كه‌وێته‌ ئاماده‌باشییه‌وه‌ ئیتر ئاشتی له‌بیر ده‌چێته‌وه‌و سه‌دان سیناریۆوچیرۆك و بوختانی سیاسی ده‌هۆنێته‌وه‌و یاده‌وه‌رییه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ زیندوو ده‌كاته‌وه‌ بۆ ته‌خوینكردن و به‌ جاشكردن و ناساندنی وه‌كو سیخوڕو پیاوی دوژمن به‌ڵگه‌نامه‌ نه‌مای ساخته‌ دروست ده‌كات و به‌كاری ده‌هێنێت، خه‌ڵكی كوردستان لای ڕوونه‌ كێ خیانه‌تكاره‌و كی به‌عسی؟ كێ جاشی ساواك و ئیتلاعاته‌ كێش جاشی سی و یه‌كی ئاب ؟ خه‌ڵك بیری نه‌چووه‌ته‌وه‌ هه‌ولێر به‌ پۆستاڵی به‌عس و ده‌بابه‌و زرێپۆشی سه‌ددام ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ ."

 

ده‌شڵێت " پارتی دوای هەرەس وئاشبه‌تاڵه‌كه‌ی و دوركەوتنەوە لە كوردستان بۆ ماوەیەكی دورودرێژ، دواتر به‌ بەرزكردنەوەی شیعارە سواو و كۆنەكانی وه‌كو (سیمبوڵ و ڕه‌مزو و كاریزمایی كوردایه‌تی و هتد )هاته‌وه‌ سه‌رسفره‌ی حازری و هەموو هەوڵێكی خستە گەر بۆ گەشەپێدانی خۆی لەسەر حسابی بەرژەوەندی باڵای میلەت، له‌ دوای ڕاپه‌رینیشه‌وه‌ پارتی هه‌رچی جاش و ئه‌نفالچی و خیانه‌تكارو خۆفرۆش بوو گرتییه‌ خۆ ،هه‌ربۆیه‌شه‌ پارتی زیاترسوور بوو له‌سه‌ر لێبوردنی گشتی بۆ جاش و ئه‌نفالچییه‌كان ،له‌ناو ڕیزه‌كانی پارتیدا رێژەیەكی كەم خەڵكی دڵسۆز و پاك و نیشتیمان په‌روه‌ری تێدا دەبینیتەوە."

 

ئه‌و كادره‌ى پارتى له‌ درێژه‌ى نووسينه‌كه‌ى ده‌شنووسێت " په‌لاماردانی پارتی بۆخۆی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ هونه‌روتوانایی ڕه‌خنه‌گرتنی نییه‌ به‌ڵكو ته‌نها توانای په‌لاماردانی هه‌یه‌ ،كاتێك په‌لاماری به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌دات ،خه‌ڵكیش هوشیارو به‌ئاگایه‌ تێده‌گات پارتی كوێی دێشێ و بۆچی فیشه‌ك به‌تاریكییه‌وه‌ ده‌نێت ، په‌لاماردانی به‌رهه‌م ساڵح نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پارتی هونه‌ری گفتوگۆو هونه‌ری ڕه‌خنه‌گرتن ی نییه‌ به‌ڵكو ته‌نها ئه‌توانێت ئه‌زانێت په‌لامار بدات ، ئێستاش پارتی له‌ ناو كلتوری شه‌ڕی ناوخۆو زێندوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كلتوره‌یه‌ به‌ فۆرمێكی نوێی جنێودان و ته‌خوینكردن خۆی و خه‌ڵكیش مانفێست ده‌كات ." 

 

له‌كۆتايدا ده‌ڵێت " به‌رهه‌م ساڵح نه‌یه‌كه‌م سه‌ركرده‌یه‌ كه‌ پارتی په‌لاماری دابێت و نه‌ كۆتا سه‌ركرده‌یه‌ ، ئاخر پێشتریش پارتی په‌لاماری مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د و مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا و گه‌لێك سه‌ركرده‌ی نیشتیمان په‌روه‌ری تر دراوه‌ ، پارتی به‌رپرسیاره‌ له‌ وێرانكردنی ئاشتی و ئاشته‌وایی نیشتیمانی و به‌هۆی په‌روه‌رده‌ی نا ته‌ندروسته‌وه‌ به‌شێك له‌ كادیرو لایه‌نگرانیشیان به‌ نزمترین ئاست پێگه‌یاندووه‌ و دووریش نییه‌ هه‌رسبه‌ینێ من و تۆ بكه‌وینه‌ به‌رهه‌ڵمه‌تی په‌لاماردان و سوكایه‌تی پێكردنی پارتی، دواجار هوشیاری و ئاگایی سیاسیمان پاشان وه‌كو ئه‌ركێكی ئه‌خڵاقی ئینسانی و به‌رپرسیاره‌تی كوردانه‌ پێویسته‌ پشتیوانی به‌رهه‌م ساڵح ببین ،بوونی به‌رهه‌م ساڵح وه‌كو كوردێك خواستی خه‌ڵكی نیشتیمان په‌روه‌ره‌ ،هه‌ركه‌س و حیزبێكیش دژی ئه‌و خواسته‌ و دژی بوونی به‌رهه‌م ساڵح بێت له‌ كۆشكی سه‌لام ، گومان له‌سه‌ر كوردایه‌تیه‌كه‌ی هه‌یه‌ ." 

 

4351162432019_844.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure