به‌رهه‌م ساڵح
1149 جار بینراوە 22/3/2019 08:42 PM

به‌رهه‌م صاڵح به‌رپرسێكى باڵاى له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ كرده‌ ده‌ره‌وه‌



سنور ميديا 

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق پارێزگاری نەینەوای لەو كۆبوونەوەیە كردوه‌تە دەرەوە كە ئەمرۆ بە بەشداری سەرۆك كۆمار و سەرۆكی پەرلەمان لەو شارە ئەنجامدراوە.


وێب سایتی ناس كورد به‌ پشتبه‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: لە كۆبوونەوەكەی ئەمرۆ هه‌ینی 22ی ئازاری 2019 دا، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، پارێزگاری نەینەوا نۆفڵ عاكوبی كردوه‌تە دەرەوە، كە كۆبوونه‌وەكە تایبەت بووە بە تاووتوێكردنی رووداوەكەی رووباری دیجلە.


لە كۆبوونەوەدا محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمان بەشداریان تیادا كرد و باسیان لە رووداوەکەی دوێنێی رووباری دیجلە و دۆخی شاری موسڵیان کرد.


لە پاش كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بەرهەم ساڵح و محەمەد حەلبوسی جەختیانكردەوە لە دانانی چارەسەرێكی ریشەیی بۆ كێشەكانی شاری موسڵ.


سەرۆكی پەرلەمانیش ئاماژەی بەوەكرد: "پێویستە ئیدارەی موسڵ بدرێـتە دەست كەسانی بەتوانا".


وتیشی: "كەمتەرخەمی ئیداریی روون لە شارەكەدا هەیە".


ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 21ی‌ ئازاری‌ 2019 له‌ دوورگه‌ی گه‌شتیاری ناوچه‌ی غاباتی شاری‌ موسڵ له‌سه‌ر رووباری دیجله‌ یه‌ختێك به‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر هاوڵاتییه‌وه‌ ژێرئاوكه‌وت و وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ رووداوه‌كه‌دا 100 هاوڵاتیی گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ و 55یش رزگاركران، دواتر سه‌رۆك وه‌زیران سێ رۆژ ماتمه‌مینی گشتیی راگه‌یاند.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure