يه‌كێتى وپارتى
466 جار بینراوە 19/3/2019 12:57 PM

تێناگەم یەكێتی ئەم شاگردی و خزمەتكاریەی چییە بۆ پارتی دەكات؟



سنور ميديا 

شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر يه‌كێتى و ده‌ڵێت  "تێناگەم شاگردی و خزمەتكاریە چییە بۆ پارتی دەیكه‌ن، تا ئەو هەموو هێزەی كۆكردۆتەوە لە سنوری سماقوڵی".

 

دوای ئەوەی كەناڵی ئێن ئاڕتی هەواڵی رێگریكردن لەتیمی ئەندازیاری جوڵانەوەی نەوەی نوێی لەسماقوڵی لەلایەن هێزێكی چەكدارەوە بڵاوكردەوە، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ لە پۆستێکیدا لە فەیسبوکی خۆی ڕایگەیاند "جارێ تێناگەم یەكێتی ئەم شاگردی و خزمەتكاریەی چییە بۆ پارتی دەكات، تا ئەو هەموو هێزەی كۆكردۆتەوە لە سنوری سماقوڵی؟؟ شەڕی داعشە یان چی؟".

 

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ ئەوەشی نوسیوە "شەرم ناكەن پارتی سێ ساڵە ئەو سنورە و هەروەها شاری كۆیەی ئیهمال كردوە و بودجە نانێرێت، ئێستا دوای ئەم بڕیارەی ئێمە، تازە بە تازە خەبەری بۆتەوە و ئێوەش پاسەوانی و چەكداری بۆ دەكەن وەك حەسحەس؟".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو "وەك خۆتان وێرانكەر و بێ شعور و بێ هەڵوێست و فاشیلن، بهێڵن خەڵكی تر خزمەتی وڵاتەكەی بكات".

 

دەشپرسێت "ئەو پێداویستیانە "تی ئێن تیە" وا گرتوتانە؟".

 

شاسوار عەبدولواحید نوسیویشیەتی "لە كۆتایدا ئێوە خۆیشتان ئەو رێگایە چاك كەن، تازە قیمەتی نیە، چونكە بە شەق چاكی دەكەن، نەك بە خۆشی خۆتان".

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، بڕیار بوو کاتژمێر ٧ی ئەمڕۆ سێشەممە تیمی ئەندازیاری جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ رێگای سماقوڵی چاك بكات كە ماوەیەكی زۆرە و بەتایبەت لەوەرزی زستاندا بەهۆی خراپی رێگاكەی ئاستەنگ و بەربەستی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان دروست كردبوو.

 

دونێش شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ رایگەیاندبوو ئەگەر رێگرییان لێ‌ نەكرێت لەماوەی ١٠ کاتژمێردا لەسەر خەرجی خۆیان دەتوانن رێگەكە چاك بكەن، بەڵام شەوی ڕابردوو لەلایەن هێزێکى چەکدارەوە ڕێگری لە تیمەکانی نەوەى نوێ کرا دەستبەچاککردنەوە ڕێگاکە بکەن.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure