محەمەد تۆفیق رەحیم
307 جار بینراوە 19/3/2019 10:14 AM

گۆڕان خۆى يه‌كلاى كرده‌وه‌ بۆ پرسى هه‌موارى ياسايى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم



سنور ميديا 

ئەندامێكی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، پەرلەمانتارەكانیان بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمان لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم دەكەن، ده‌شڵێت: "تا سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵنه‌بژێردرێت حكومه‌ت پێكنایات".

 

محەمەد تۆفیق رەحیم، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند، لە ماوەیەكی نزیكدا، دەست بە كۆبوونەوەكان دەكرێتەوە لەگەڵ برایانی یەكێتی و پارتی.

 

وتیشی: "هیوادارین هەردوولا بگەنە ئامانجێك و بڕیار بدەن حكومەتی هەرێمی كوردستان بەزووترین كات پێكبهێنرێت".

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "بەلامانەوە گرنگە هەرسێ لا بگەینە ئەنجام و حكومەتێك پێكبهێنرێت كە بتوانرێت ئەو بەرنامەی رێككەوتنی لەسەر كراوە پیادە بكرێت و ئەنجامەكانی ئیجابی بن".

 

سەبارەت بە نێوەندگیری گۆڕان لەنێوان یەكێتی و پارتی ناوبراو رایگەیاند، جار بەجار قسە كراوە، بەڵام بەفەرمی هیچ قسەیەك نەكراوە، چونكە ئەوە بابەتێكە لە نێوان پارتی و یەكێتی خۆیان.

 

سەبارەت بە كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم محەمەد تۆفیق ره‌حیم رایگەیاند، "هێشتا بڕیاری لێ نەدراوە، بەڵام برادەرانی ئێمە لەپەرلەمان لەهەموو دانیشتنەكاندا بوون و پێشموایە دەبێت بۆ ئەوەش بچن، بەڵام نازانین یەكێتی ئامادە دەبێت یاخود نا، بەڵام دەبێت بكرێت، چونكە بێ ئەوە حكومەت پێكنایەت".

 

وتیشی: "وەك بزوتنەوەی گۆڕان رۆڵی ئیجابی دەبینین، چونكە پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكبهێنرێت و دەست بەجێبەجێكردنی رێككەوتنەكانمان بكەین، چونكە ئەوە لەبەرژەوەندی خەڵكە".

 

ئاشكراشیكرد: "هیچ پەلەمان نییە لە پێكهێنانی حكومەت، بەڵام دەڵێن پێویستە بەزووترین كات حكومەت پێكبهێنرێت، ئەوە نزیكەی شەش مانگ دەبێت هەڵبژاردن كراوە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure