.
777 جار بینراوە 16/3/2019 09:41 PM

زیانی دانانی مۆبایل لە گیرفانی پانتۆڵدا



لێکۆڵینەوەیەکی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئەو پیاوانەی مۆبایلەکانیان بەردەوام لە گیرفانی پێشەوەی پانتۆڵەکانیان دادەنێن توانا دروستکردنی منداڵیان کەمترە.

 

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی وانکۆی "ئیکستیر" لە وڵاتی بەریتانیا، دانانی مۆبایل بەم شێوەیە تەواوی ئێسکەکانی ئەم ناوچەیە لاواز دەکات، ھەروەھا کاریگەرییەکی نەرێنیش لەسەر توانای منداڵبوون دروست دەکات.

 

ئەم لێکۆڵینەوەیە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو تیشکەی کە لە ئامێری مۆبایلەکە دەردەچێت کاریگەرییەکی نەرێنی ھەیە لەسەر ژمارەی تۆوەکانی پیاوان، ھەروەھا جووڵەی تۆوەکانیش بە ڕێژەی ٨% کەم دەبێتەوە، خێراییەکەیشی ٩% جیاوازی دەبێت.

 

بۆ ئەم مەبەستەیش سەرۆکی لێکۆڵینەوەکە، "ڤیۆنا ماتیوز" پزیشک لە زانکۆکە، ئاماژەی بەوە دەکات، دەبێت پیاوان ئاگەداربن لەوەی بەردەوام مۆبایلەکانیان لەم شوێنەدا دانەنێن، بە تایبەتی لەناو ئەو پانتۆڵانەی کە ستایلێکی تەسکیان ھەیە.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure