تره‌مپ
432 جار بینراوە 15/3/2019 08:11 PM

دۆناڵد تڕەمپ:خودا هەموومان بپارێزێت



سنورمیدیا-زم

دۆناڵد تڕەمپ،سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا  سەرەخۆشی لە خەڵکی نیوزلەندا  کرد و ڕایگەیاند:"ئەمریکا بەپێی توانای خۆی لەگەڵ نیوزلەندایە".


ئەمڕۆ هەینی 2018/3/15 دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە توتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردوەتەوە:"بە هۆی کوشتارە ترسناکەکەی مزگەوتەکانی نیوزلەندا سەرەخۆشی دەنێرم بۆ خەڵکی وڵاتەکە کە 49 کەسی بێ تاوان بەشێوازێکی ترسناک کوژراون و ژمارەیەکیش بە سەختی بریندارکران".


دۆناڵد تڕەمپ ئاماژەی بەوەکردووە "ئەمریکا بەپێی توانای خۆی لەگەڵ نیوزلەندایە و خوا بمانپارێزێت".

 

ئەمڕۆ هەینی لە تەقەکردندا بۆ سەر دوو مزگەوت لە نیوزلەندا زیاتر لە 49 کەس لە ناو هەردوو مزگەوتەکەدا شەهیدبوون و زیاتر لە 20 کەسیش برینداربوون.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure