.
205 جار بینراوە 15/3/2019 07:28 PM

کەشێکی سارد و گفتوگۆیەکی گەرم



سنورمیدیا-زم

بەناونیشانی'وەرگێڕان پردی نێوان کەلتورەکان' ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 2019/3/14 کتێبخانەی گشتی وارماوا،کۆڕێکی بۆ نوسەر و وەرگێڕی کورد حەمە کەریم عارف سازدا.

 

لە ئێوارە کۆڕەکەدا پێچەوانەی ساردی کەش و هەوا گفتوگۆیەکی گەرم لە نێوان ئامادەبواندا کرا دەربارەی وەرگێڕان و دۆخی کتێب و زمان لەئێستادا،هاوکاتیش نوسەر یەکێک لە بەرهەمەکانی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

 

توانا نەوشیروان بەڕێوبەری کتێبخانەی وارماوا،لەبارەی کۆڕەکەوە بە سنورمیدیایی وت:"ئەم کۆڕەمان بۆ کاک حەمەکەریم عارف بوو کە ناوێکی ناسراو و دیارە لە مەجالی وەرگێڕان و ناوبراو خاوەنی زیاتر لە 140 بەرهەمی نوسراو و وەگێڕدراوە، لەکۆڕەکەدا کە دۆستانی ئەدەب و وەرگێڕان و هامۆشۆکەرانی کتێبخانەمان ئامادەبوون باس وخواسێکی دور و درێژ کرا دەربارەی وەرگێڕان بەگشتی و وەرگێڕانی کتێب و دۆخی چاپخانەکان و زمانی کوردی لەئێستادا".

 

توانا نەوشیروان لە بارەی مەبەست و ئامانجیان لە بە ئەنجام گەیاندنی ئەم کۆڕە و هاوشێوەکانی وتی:"مەبەستمانە  خوێنەرە تۆراوەکان کە بەهەر هۆکارێک بووە بە کتێب و کتێبخانە ئاشت بکەینەوە ڕێژەی سەردانیکەری کتێبخانەکەمان بەرزبکەینەوە و شارۆچکەکەمان بێبەش نەبێت لەکۆڕو کۆبونەوەی ئەدەبی و ڕۆشنبیری".

 

بەڕێوبەری کتێبخانەی وارماوا بۆ سنورمیدیایی ڕوونکردەوە:"ئەم کۆڕە درێژە پێدەری کاروچالاکیەکانی پێشتورمان بوو کە خۆی لەکۆڕە ئەدەبی  و ڕۆشنبیری ومەراسیمی بڵاوکردنەوە و پێشکەکردنی کتێبدا دەبینێتەوە".

 

3226161532019_haal.jpg

4226161532019_raw.jpg

5426161532019_unnamed.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure