مرواری تاقانە
425 جار بینراوە 15/3/2019 10:03 AM

توانا ئەمین 'مرواریی تاقانە'ی بڵاوکردەوە



سنورمیدیا-زم

 

مرواری تاقانە نوێترین بەرهەمی نوسەر و وەرگێڕی کورد توانا ئەمینە کە لە 400 لاپەڕە کۆکراوەتەوە و ئێستا لە بازاڕەکانی کوردستان بەردەستە،کە تێیدا جیاواز لە تێکستەکانی ناوەوەی سەرجەم لاپەڕەکانی ئەم کتێبە نەخش و نیگارە و لەلایەن هونەرمەند چێنەر عوسمانەوە نەخشێنراوە.

 

توانا ئەمین لەبارەی کتێبەیەکەوە نوسیویەتی:"بەگشتی کتێبێکی قەرەباڵغ و تێڕامانێکی فەلسەفیانەیە لە ئینسان و دەوروبەر بەڵام بە زمانێکی سادە و شیعریانە، بە شێوەیەک هەمووان بتوانن تێی بگەن، لەگەڵ ئەمانەیشدا سەرجەمی لاپەڕەکانی کتێبەکە لە لایەن هونەرمەند چێنەر عوسمانەوە نیگارڕێژ کراوە و بۆ هەر بابەتێک سکێچێکی دروست کردووە،ئەمەیش پتر کتێبەکەی هەمەڕەنگ و ڕەونەقدارتر کردووە".

 

ئەوەشی خستووەتە ڕوو:"ئەگەرچی ناونیشانی تێکست و یادداشتی لەسەرە، بەڵام گێڕانەوەی یادداشت نییە بەشێوەیەکی کرۆنۆلۆژی ڕێکوپێک لەگەڵ ئەوانەیشدا کتێبی (مرواریی تاقانە) بۆ دوو ئاست دابەش دەبێ، ئاستێکیان نزیک لە ژیانی ڕۆژانە و خەمە جڤاکی و ئینسانییە گشتییەکانە کە هەر کەسەمان هەمانە، بە چاوێکی کونپشکیانەوە دەپرسێ پارە چییە؟ پەیوەندی و خیانەت چین؟ موڵکایەتی چیە؟ خۆشەویستی چییە؟ تەنیایی چییە؟ شار چییە؟ دڵ چییە؟ خوداپەرستی چییە؟ و هتد... ".

 

لەبارەی ئاستی دووەمیشەوە توانا ئەمین نوسیویەتی:"ئاستی دووەم ئاستێکە بڕێ زیاتر دەڕوات، ئەویش پرسە یونڤێرساڵی و وجودییەکانە وەک ئینسان؛ گاهێ عیرفانی و گاهێ گومانکارانە دەپرسێ: ئێمە بۆ هەین، لە کوێوە هاتووین، کێ ئێمەی دروست کردوە، ئەم شتانە بۆ وان، ئەوانەی دەمرن دەچن بۆ کوێ، ئازار بۆ هەیە؟ ژیان چییە؟ مەرگ بۆ هەیە؟ و هتد...".

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure