به‌هادین نورى، نوسەر و سكرتێرى پێشوى حزبى شیوعى عێراق
75 جار بینراوە 15/3/2019 09:20 AM

بەهادین نوری:پێكهێنانى حكومه‌ت له‌سه‌ر كورسى و پاره‌ى زیاتره‌



سنورمیدیا

 

به‌هادین نورى، نوسەر و سكرتێرى پێشوى حزبى شیوعى عێراق لەمیانەی چاوپێکەونێکدا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی کوردستان دەلێت:" ئەگەر هەڵبژاردنێکی بێ تەزویر بەڕێوەبچێت ئەوا پارتی 20 کورسی و یەکێتی 15 كورسى بەدەستدەهێنن".

 


به‌هادین نورى، سیاسه‌تمه‌دار و سكرتێرى پێشوى حزبى شیوعى عێراق لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ خەندان رایگەیاند، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لە 30ی ئەیلولی ساڵی رابردو بەڕێوەچو "راست نیە، ته‌حه‌داى پارتى ئه‌كه‌م به‌ لیستى پاكى هه‌ڵبژاردن و بێ ته‌زویر به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكات 20 كورسى ناهێنێت و یه‌كێتیش 15 كورسى ناهێنێت، به‌ڵام ئێستا به‌هەر‌دوكیان 66 كورسییان هێناوه‌".

 

لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەی دەربارەی پێکنەهاتنی حکومەتی نوێ بە خەندانی ڕاگەیاندووە:"پێكهێنانى حكومه‌ت له‌سه‌ر بناغه‌ى ژیانى خه‌ڵك و پڕۆژه‌ ته‌واونه‌كراوه‌كان نییه‌، به‌ڵكو له‌سه‌ر كورسى و پاره‌ى زیاتره‌، ئه‌وه‌ش بوەته‌ قه‌یران بگره‌ به‌وه‌ش قه‌یرانه‌كه‌ زیاتر قوڵتربوەته‌وه‌، به‌جۆرێك ده‌سه‌ڵاتى سیاسى دۆخێكی وایان دروستكردوه‌ كه‌ هه‌رخۆیان له‌ده‌سه‌ڵاتدابن".

 

ناوبراو لەبارەی ڕێکەوتنەکەی نێوان پارتی و گۆڕانەوە دەلێت:" پارتی ئه‌و رێکكەوتنە جێبەجێ‌ ناكات کە‌ گۆڕان داوای كردو‌ه، گۆڕان‌ ئه‌زموونى له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌كێتیش هه‌یه‌ هیچیان له‌په‌یوه‌ندییه‌كانیان جددى نه‌بون له‌گه‌ڵ گۆڕان ئیلتیزاماتى خۆیان جێبه‌جینه‌كردووه‌، ئێستا من واى به‌باش ده‌زانم بۆ گۆڕان كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ئاسایى هه‌بێت له‌گه‌ڵ پارتى و یه‌كێتى و به‌یه‌ك چاو سه‌یرى هه‌ردوكیان بكات نه‌ك به‌ته‌ره‌فگیر ئه‌وه‌ ئەكات زه‌ره‌رى قورستر ده‌كات".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure