.
253 جار بینراوە 15/3/2019 08:47 AM

تابلۆیی ئۆتۆمبێلەکانی هەڵەبجە دەفرۆشرێت



سنورمیدیا-زم


دوای ئەوەی وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ عێراق و حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر پێدانی‌ تابلۆی‌ ئۆتۆمبیل بۆ پارێزگای‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ربڕی‌،پارێزگاری هەڵەبجە ڕادەگەیەنێت:" له‌ زیادكردنێكی‌ ئاشكرادا ژماره‌ سه‌ره‌تاكان ده‌فرۆشرێن".

 

ئازاد تۆفیق پارێزگاری‌ هەڵەبجە بۆ سنورمیدیایی ئاشکراکرد:" له‌ دوای‌ پشووی‌ نه‌ورۆز ڕێكاره‌ یاساییه‌كانی‌ ده‌ست پێ‌ ده‌كه‌ن و له‌ زیادكردنێكی‌ ئاشكرادا ژماره‌ سه‌ره‌تاكان ده‌فرۆشرێن".

 

وتیشی‌: "ده‌یانه‌وێت ئەمە ببێت بە ڕیگایەک بۆ بەدەستهێنانی داهاتێك بۆ پارێزگاكه".

 

به‌ پێى نوسراوێكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رێكخستنى تابلۆى تۆماركردنى ئۆتۆمبێل به‌ ناوى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ هاوشێوه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاكانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت،ئه‌ویش به‌ پێى ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌یه‌ كه‌ به‌ وه‌زیرى ناوخۆى هه‌ێمى كوردستان دراوه‌ .

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure