په‌رله‌مانى كوردستان
1667 جار بینراوە 13/3/2019 01:06 PM

پۆستێكى باڵا بۆ يه‌كێتى ڕاگه‌يه‌نرا



سنور ميديا 

سكرتێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان پشكی‌ یه‌كێتی نیشتمانی‌ كوردستانه‌.

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ی‌ ئازاری‌ 2019 فازڵ‌ میرانی‌ سكرتێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ دوێنێیان له‌گه‌ڵ‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان راشكاوانه‌تر بوو.

 

سكرتێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ وتی‌: "هاوبه‌شی‌ ئێمه‌ و یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ به‌هۆی‌ پۆست و وه‌زاره‌تێكه‌وه‌ تێكناچێت و له‌ كۆبوونه‌وه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین".

 

وتیشی‌: "وه‌كو براوه‌ی‌ دووه‌می‌ هه‌ڵبژاردن یه‌كێتی‌ مافی‌ خۆیه‌تی‌ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان وه‌ربگرێت و چاوه‌ڕێین كاندیدی‌ بۆ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان دیاری‌ بكات".

 

سكرتێری‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ راشیگه‌یاند كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ دوێنێدا یه‌كێتی‌ داوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ پارتی‌ و گۆڕانی‌ نه‌كردووه‌.

 

دوێنێ‌ سێشه‌ممه‌ وه‌فدی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌ شاری‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام دوای‌ ته‌واوبوونی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵا نه‌كردووه‌.

 

به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كێتی‌ گۆڕانكاری‌ له‌و پۆستانه‌ كردووه‌ كه‌ داوایده‌كات و داوای‌ پۆستی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم و وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ و ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌تی‌ تری‌ كردووه‌ و پارتیش ره‌زامه‌ندی‌ ده‌رنه‌بڕیوه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure