بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
214 جار بینراوە 12/3/2019 03:09 PM

گۆڕان لە دواخستنی پێكهێنانی كابینەی نوێ هۆشداری دەدات



سنور ميديا 

سەرۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕان لەپەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، تاوەكو خولی ئێستا كابینەی نوێی حكومەت ڕادەسپێردرێت، ناتوانێت هیچ پرسیار و لێپرسینەوەیەك لەحكومەتی ئێستا بكات.

 

عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی فڕاكسیۆنی گۆڕان لەپەڕلەمانی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێمە ئەندامانمان لە لیژنەكان بەگوێرەی تایبەتمەندی كارەكان دابەشكردووە، بەڵام ڕووبەڕووی گرفتێكی تر دەبینەوە، ئەویش ئەوەیە ئەم خولەی پەڕلەمان ناتوانێت پرسیار یاخود لێپرسینەوە لەحكومەتی ئێستا بكات، چونكە ئەم خولەی ئێستا كابینەی حكومەتی ڕانەسپاردووە.

 

ڕاشیگەیاند "پێویستە پەلەبكرێت لەپێكهێنانی حكومەتی نوێ، هەروەها تائێستاش ڕوون نییە كە سەرۆكی پەڕلەمان بەپێی یاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكان سەرۆكی حكومەت ڕادەسپێرێت یاخود سەرۆكی هەرێم لەناو پەڕلەمان دیاری دەكرێت و دواتر سەرۆكی حكومەت ڕادەسپێرێت، ئەگەر لایەنەكان ڕێكنەكەون، ڕەنگە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت زۆر دوابكەوێت تاوەكو ناوەڕاستی ئەمساڵ، پەڕلەمانیش ناتوانێ بەچاودێری خۆی هەڵبستێت".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure