سنور ميديا
388 جار بینراوە 12/3/2019 12:46 PM

مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى نه‌خۆشخانه‌یه‌ك دزرا



سنور ميديا 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12ى ئازارى 2019 ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراو هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلێكى نه‌خۆشخانه‌ى شار له‌ شارى سلێمانى كه‌ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌كانى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ى پێبووه‌ پاره‌كه‌یان بردووه‌ كه‌ بڕه‌ى زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دینار بووه‌.

 

سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى به‌ سنور ميديايى وت "پێش نيوه‌ى  ڕۆى ئه‌مڕۆى سێ فه‌رمانبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى شار كاتێك مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌كانیان هێناوه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراوه‌وه‌ هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ریان و پاره‌كه‌یان بردووه‌".

 

وتیشى:"دووان له‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانیان له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ هه‌ڵداوه‌ته‌ خواره‌وه‌و سێهه‌میشیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردووه‌".

 

ئه‌و سه‌رچاوه‌ وتيشى " له‌ ئێستا ته‌واوى هێزه‌ ئه‌منيه‌كانى سلێمانى كه‌وتونه‌ته‌ ئاماده‌باشى و له‌نێو شارى سلێمانى له‌ زۆربه‌ى جێگاكان بازگه‌ دانراوه‌ ". 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure