سنور ميديا
228 جار بینراوە 12/3/2019 12:29 PM

زانيارى له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى يه‌كێتى و پارتى



سنور ميديا 

كۆبوونه‌وه‌ی‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ تاووتوێكردنی‌ هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ولێر ده‌ستی‌ پێكرد.

 

كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ شاری‌ هه‌ولێر ده‌ستی‌ پێكرد.

 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ وه‌فدی‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆسره‌ته‌ ره‌سوڵ‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ وه‌فدی‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌كات.

 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی به‌ركه‌وته‌ و پشكی یه‌كێتی له‌ كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

 

ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان كه‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ تیایدا به‌شدار نییه‌.

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure