سكۆت مۆریسن،
99 جار بینراوە 8/3/2019 10:48 PM

سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا :هیچ لێبورده‌ییه‌كه‌مان نیه‌ بۆ به‌قاچاخبردنى خه‌ڵك



سنور ميديا 

سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا له‌ په‌یامێكى ڤیدیۆییدا كه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پاراستنى سنوره‌كانى ئوسترالیاوه‌ ژێرنوسى كوردى كراوه‌، په‌نابه‌رانى كورد له‌باره‌ى سیاسه‌ته‌كانى حكومه‌تى ئوسترالیاوه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌.

له‌و په‌یامه‌دا ، سكۆت مۆریسن، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا ڕایگه‌یاند ئه‌وان هیچ لێبورده‌ییه‌كیان نیه‌ بۆ قاچاخچێتیكردن به‌ مرۆڤ و ئه‌وانه‌ش كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكه‌ن چونكه‌ ئوسترالیا به‌رده‌وامه‌ له‌ سیاسه‌تى گرتن و گێڕانه‌وه‌ى هه‌ر كه‌سێك كه‌ بیه‌وێت به‌ به‌له‌م و به‌ قاچاخ ڕوو له‌ ئوسترالیا بكات.


سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا ڕاشیگه‌یاند له‌ماوه‌ى چوار ساڵ و نیوى ڕابردوودا و له‌وكاته‌وه‌ى ئه‌م سیاسه‌ته‌ گیراوه‌ته‌به‌ر، زیاتر له‌ 800 كۆچبه‌رى ده‌ریایى قاچاخ كه‌ هه‌وڵیانداوه‌ به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكه‌ن ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ى ئه‌و ووڵاته‌ كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌وڵیانداوه‌ لێوه‌ى بچن بۆ ئوسترالیا یان ڕه‌وانه‌ى ووڵاتى خۆیان كراونه‌ته‌وه‌.


له‌ كۆتایى په‌یامه‌كه‌دا ، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا داوا له‌ په‌نابه‌ران ده‌كات كه‌ پاره‌ى خۆیان به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن و ژیانى خۆیان نه‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ چونكه‌ وه‌ك وترا ده‌ستگیر ده‌كرێن و دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه‌.

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure