مه‌سعود بارزانى
7529 جار بینراوە 8/3/2019 11:39 AM

له‌ ڕۆژنامه‌يه‌كى نزيكى ترامپه‌وه‌ هه‌موو فه‌زاحه‌ته‌كانى مه‌سعود بارزانى بۆيه‌كه‌مجار ئاشكرا ده‌كرێت



سنور ميديا _ وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە:ڕەگەز کەمال ( له‌ سايتى 17 شوباته‌وه‌ وه‌رگيراوه‌ )

 

مایکڵ ڕۆبن نووسه‌رى ديارى ئه‌مريكى له‌ نووسينێكدا له‌ ڕۆژنامه‌ى"واشنطن ئێگزامینەر " كه‌ رۆژنامەیەكى ئەلتەرناتیف یان رکابەری واشنتن پۆستە كه‌ ئیدارەی ترامپ لەدژی واشنتن پۆست هاریکاریان دەکات ,و پارتی ومەسرور بارزانی لەکاتی ریفراندۆم دا پارەیەکی خەیاڵیان دەدا بۆیەک هەواڵ و راپۆرت کەچی مایکل رۆبن لەو رؤژنامەیە باس لەتاوان و کەسیتی مه‌سعود بارزانى سەرۆکی پارتی دەکات.

 

مايكڵ ڕۆبن نووسه‌رى ديارى ئه‌مريكى له‌و نووسينه‌دا ده‌ڵێت " ئێستا کاتی ئەوەیە بارزانی بیر لەمیراتەکەی بکاتەوە. تەمەنی ۷۲ساڵە، باوکی لە تەمەنی ۷٥ساڵیدا مرد.


ده‌شڵێت " مسعود بارزانى دەیەوێت وەکو باوکی خۆی وەکو سەرکردەیەکی مێژوویی بناسێنێت بەڵام مەحاڵە. لەم چەند دەییەی ڕابردوو لەدوای نەمانی سەدام دەرکەوت هێندەی خەمی خۆدەوڵەمەندکردن و بەهێزکردنی دەسەڵاتی خۆی و بنەماڵەکەی بووە خەمی بەرەوپێشچوونی دۆزی کورد نەبووە."

 

ڕۆبن باس له‌وه‌ش ده‌كات "كه‌ ئەم ڕووداوانەی دوایی دەریخست بارزانی نە ئەقڵی گۆڕاوە نە سۆزی ، هەروەکو سەردەمی کۆن بیردەکاتەوەو هەڵسوکەوت دەکات. وەکو سەدام کوڕەکانی و دواتر نەوەکانی دەهێنێتە پێشەوە. بەڵام ئەوە بۆ مسعود دەستنادات، وە هیچ تۆڕێکی دۆستایەتی بەهێزی نیە، تاکو پاڵپشتی بکەن بۆ مانەوە خۆی و بنەماڵەکەی بۆ هەتاهەتایی لەڕاستیدا هیچ دۆستێکشی نیە کە پارەیان پێ نەدات."



ئه‌و نووسه‌ره‌ ده‌شڵێت " لەدوای بۆمبابارانکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە ۲۳ی جانیوەری، کە چوار هاوڵاتی شەهیدبوون. خۆپێشاندەران لە شیلادزێ هەڵیانکوتایە سەر بنکەیەکی سەربازی سوپای تورکیا و سوتاندیان. پاشان، سوپای تورکیا بە گوللەو بۆمب وەڵامی خۆپێشاندەرانی دایەوەو لەئەنجامدا خۆپێشاندەرێک و چەند بریندارێکی لێکەوتەوە."


ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات , لەکاردانەوەی ئەمەدا، بارزانی کەناڵی ئێن ئاڕتی داخست و کارمەندانی دەستگیرکردو دەستی کرد بە ڕەشبیری چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسانی دهۆک کە تەنانەت بەشدارنەبوون لەخۆپێشاندانەکەی شیلادزێ. هەروەها، نێچیرڤان برازای بارزانی و سەرۆکی حکومەمەت ئیدانەی هێرشەکانی تورکیای نەکرد بەڵکو کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی تۆمەتبارکرد بەوەی ئاسایشی نەتەوەییان خستۆتەوە ژێر مەترسییەوە.


مايكڵ ڕۆبن له‌ درێژه‌ى نووسينه‌كه‌ى دا ده‌ڵێت " کوڕەکانی، و برازاکانی لە کوڕەکانی سەدام عودەی و قوسەی دەچن کاتێک بەراوردیان دەکەیت"

 

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت " لایەنگرانی بارزانی و میدیاکانی سەر بەحزبەکەی مبالەغەو پیاهەڵدانێکی لەڕادەبەدەریان کرد بۆ ڕیفراندۆمەکەی ساڵی ۲۰۱۷ کە گوایە پاڵپشتییەکی نێودەوڵەتییان هەیە بەڵام دەرکەوت وانەبوو سوپای عێراق و ئێران هاتنەوە ناوچە جێناکۆکەکان و زۆرینەی خاکی کوردستانیان لەدەستدا."

 

ئاشكراى ده‌كات " ئەگەرچی بارزانی پارەیەکی زۆری خەرجکرد بۆ درووستکردنی لۆبی و پاڵپشتی سیاسەتمەدارانی بیانی لە واشنطن و لەندەن بەڵام سەرکەوتوو نەبوو چونکە هەمووکات پارە کارناکات لەکاتێکدا دیموکڕاسی بەرقەرار ناکەیت، چالاکوان، ڕۆژنامەنوس لەزیندان دەکەیت ، ئازادی ڕادەربڕین سنورداردەکەیت"


له‌ كۆتايدا ده‌ڵێت " هەموو ئەمانەو عەقدی لەگەڵ ئەردۆگان و تورکیا دەریخست بارزانی هیچ کات ناتوانێت میراتگری باوکی بێت."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure