تره‌مپ
182 جار بینراوە 28/2/2019 04:42 PM

قاسم سلێمانی باسی بن سەلمان و سەردانەكەی ترەمپ دەكات بۆ عیراق



سنور ميديا 

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لە كۆڕبەندێكی ئاینی، باس لە محەمەد بن سەلمان جێنشینی شاهانەی سعودیە و سەردانەكەی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەكات بۆ عیراق.

قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە میانی بەشداریی لە كۆڕبەندی (پەیامەكانی حەوزەی زانستی و هەنگاوی دووەمی شۆڕشی ئیسلامی) كە لە شاری قومی ئێران سازكرا، ڕايگەیاندووە"خۆری قەوارەی زایۆنیزم لەئێستادا بەرەو ئاوابوون دەچێت، لەكاتێكدا ئێران سەركەوتن لەدوای سەركەوتن بەدی دەهێنێت لە هەموو بوارەكاندا"، ئاماژەی بە تێپەڕاندنی هەموو ئەو تەنگژە و كێشەكانەش كردووە كە لە ناوچەكەدا دروستبوون.

 

بە وتەی سلێمانی"لەدوای سەركەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و دەركەوتنی بزوتنەوە ئیسلامییەكان لە جیهاندا، سەركەوتنی مقاوەمەی ئیسلامی بەدیكرا لە فەلەستین، ئەمەش لەكاتێكدا كە زایۆنیزمەكان هەموو جۆرە چەكێكیان بەكارهێنا".

 

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی دەڵێت"ئەمریكا 7 ترلیۆن دۆلاری لە ناوچەكەدا خەرج كرد، بەڵام وێڕای ئەوەش سەرۆكەكەی لەژێر تارمایی شەوەزەنگ و بەنهێنی سەردانی عیراقی كرد، ئەمەش لەكاتێكدا كە پێشتر 150 هەزار سەربازی ئەمریكایی هاتنە عیراق و بەبێ‌ مقاوەمەی ئیسلامی لە وڵاتەكە نەدەچوونە دەرەوە"، ئەمەشی بە "شكستی ئەمریكا لە عیراقدا" وەسفكرد.

 

سلێمانی لە وتارەكەیدا باسی لە سعودیە و محەمەد بن سەلمانی جێنشینی شاهانە كرد و وتی"سعودییەكان دانیان بەوەداناوە كە بانگەشەیان بۆ وەهابی كردووە لەسەر داوای خۆرئاواییەكان".

 

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانی پێیوایە"سعودیە بڕی ترلیۆنێك دۆلاری هەیە، بەڵام وەك ئێران خاوەن توانا و ئیرادە نییە"، ئاماژەی بەو هەوڵانەش كردووە كە بە وتەی ئەو"لەلایەن بن سەلمانەوە خراونەتەگەر بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندییەكانی سعودیە لەگەڵ ئیسرائیل".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure