دابه‌شكردنى مووچه‌
808 جار بینراوە 24/2/2019 05:14 PM

زانيارى له‌باره‌ى مووچه‌ى مانگى 11ئاشكرا ده‌كرێت



سنور ميديا 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ی فەرمانبەران دەهێنێت و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی ٢٠١٨ دەکات.

 

بەپێی هه‌واڵى ميديايى پارتى ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ی شوباتی ٢٠١٩، بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینیی مەدەنی، پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١١ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت.

 

بەپێی زانیارییەکانی ميدياكه‌، ئێستا وەزارەتی دارایی ئامادەکاری دەکات تاوەکوو لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی ٢٠١٨ بکات کە ئەو مووچەیەش بە هەمان سیستەمی پاشەکەوت و شێوازی دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی ٢٠١٨ دابەش دەکرێت.

 

پێشتر سەرچاوەیەک لە دیوانی وەزارەتی دارایی ڕاگەیاندبوو، لیستی مووچەی سەرجەم فەرمانگەکان وردبینییان تێدا کراوە و چەکی دابەشکردنی مووچەکەشیان ئامادە کراوە.

 

ڕوونیشی کردەوە کە ڕۆژی ٥ی ٣ی ٢٠١٩ یان بەهۆی پشووەوە ڕۆژێک دواتر و لە ٦ی ئادار، دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی ٢٠١٨ی فەرمانبەران دەست پێ دەکات کە سەرەتای خشتەکە، هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو، لە وەزارەتی (پێشمەرگە، دواتر پەروەردە، تەندرووستی، دارایی و ...هتد) دەبێت. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە پلانێک هەیە تاوەکوو پرۆسەی دابەشکردنەکە لە مانگی ئاداردا هەندێک خێراتر بکرێت، بە جۆرێک کە سەرجەم فەرمانبەران لە پێش جەژنی نەورۆز، مووچەی مانگی ١٢ وەربگرن.

 

سەرچاوەکە لەبارەی بڕی ئەو پارەیەی کە بەغدا بۆ هەرێمی کوردستانی دەنێرێت، وت: "دیار نییە کە مانگی داهاتوو ٣١٧ ملیار لە بەغداوە دێت یان ٥٢٢ ملیار دینار، بەڵام چەکی مووچەی مانگی ١٢ بە پاشەکەوتەوە ئامادە کراوە". هاوکات لە حاڵەتی ناردنی بڕی ٥٢٢ ملیار دینارەکەی بەغدا، بەدووری زانی بتواندرێت پێداچوونەوە بە سەرجەم لیستی مووچەی مانگی ١٢دا بکرێت، چونکە "ئەمە کاتێکی زۆری دەوێت و دەبێتە هۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure