سنور ميديا
3887 جار بینراوە 24/2/2019 01:23 PM

پارتى به‌هۆى ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گۆڕان ته‌قه‌ى تێكه‌وت له‌ ئاستى باڵا



سنور ميديا 

رێككەوتن لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان كێشەی لەناوخۆی پارتی دیموكرات دروستكردووەو بەو هۆیەشەوە لێپرسینەوە لەلیژنەی دانوستانی حیزبەكە كراوە.

 

ماڵپه‌ڕى شار پرێس له‌ هه‌ولێكى دا ئاشكراى كردوه‌، مەكتەبی سیاسی پارتی نیگەرانە لەو رێككەوتنەی لەلایەن شاندی دانوستانی حیزبەكەی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان كردوویەتی.

 

هەر بەپێی زانیارییەكان، نیگەرانییەكانی مەكتەبی سیاسی پارتی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، كە شاندی دانوستانی زۆر سازشیان بۆ گۆڕان كردووەو پۆستی زۆریان بەو بزووتنەوەیە داوە.

 

ئەوەش زانراوه‌، كە پارتی ئێستا كێشەی بۆ دروست بووە بەهۆی رێككەوتنەكەی لەگەڵ گۆڕان، بەهۆی ئەوەی ئەو رێككەوتنە كێشەكانی نێوان پارتی‌و یەكێتی نیشتمانی قووڵكردووەتەوەو ناشتوانن لێی پاشگەز ببنەوە.

 

پارتی‌و گۆڕان لە 18ی شوبات رێككەوتنی سیاسیان واژووكرد، كە بەپێی رێككەوتنەكە لەكابینەی داهاتووی هەرێم گۆڕان پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم‌و چوار وەزارەت‌و دوو دەستەو جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی‌و چەند پۆستێكی تریش وەردەگرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure