سكۆت مۆریسن
209 جار بینراوە 23/2/2019 12:48 AM

سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا هۆشدارى ده‌دات به‌ قاچاخچییه‌كانى په‌نابه‌ران



سنور ميديا 

سه‌رۆك وه‌زیرانى ئوسترالیا ، سكۆت مۆریسن، له‌ په‌یامێكى ڤیدیۆیدا هۆشدارى ده‌دات به‌ قاچاخچییه‌كان و ڕایگه‌یاند كه‌ بیر له‌ ناردنى به‌له‌مى قاچاخى كۆچبه‌ران بۆ ئوسترالیا نه‌كه‌نه‌وه‌ چونكه‌ سه‌ركه‌وتو نابن.


سكۆت مۆریسن، له‌و په‌یامه‌دا ده‌ڵێت " هه‌ڵه‌ مه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ن به‌ به‌له‌م و به‌ قاچاخ ڕوو له‌ ئوسترالیا بكه‌ن ، سه‌ركه‌وتو نابن " ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌رده‌وامى سیاسه‌ته‌ تونده‌كانى ئوسترالیا له‌ به‌رامبه‌ر كۆچبه‌رانى ده‌ریایى قاچاخدا كه‌ به‌جۆرێكه‌ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت به‌ به‌له‌م و به‌ قاچاخ ڕوو له‌ ئوسترالیا بكات، ده‌ستگیر ده‌كرێـت و ڕه‌وانه‌ى ئه‌و ووڵاته‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ هه‌ولێ داوه‌ لێوى بچێت بۆ ئوسترالیا.


سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌رى هه‌واڵى ئێس بى ئێس

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure