سنور ميديا
351 جار بینراوە 23/2/2019 12:28 AM

داعش شێوازێكی نوێ بۆ رفاندنی هاووڵاتیان به‌كارده‌هێنێت



سنور ميديا

له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا داعش زیاتر له‌ 15 هاووڵاتی كه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی قارچك و دۆمه‌ڵان چوون له‌خۆرئاوای ئه‌نبار ده‌كوژێت.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عیراقی به‌ئاژانیه‌كانی راگه‌یاندوه‌:" له‌ماوه‌ی رابردوودا داعش ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی له‌كاتی كۆكردنه‌وه‌ی دۆمه‌ڵان و قارچك رفاندوه‌و ژماره‌یه‌كیشیان كوشتووه‌".

 

وتیشی:"رۆژی دوو شه‌ممه‌ له‌ شارۆچكه‌ی نوغیبی خۆرئاوای ئه‌نبار 12 هاووڵاتی له‌كاتی كۆكردنه‌وه‌ی دۆمه‌ڵان رفاندوه‌".

 

رونیشكرده‌وه‌:" دواتر دوای چه‌ند رۆژێك ته‌رمی شه‌شیان دۆزراونه‌ته‌وه‌".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:" هه‌روه‌ها له‌بێجی سێ برا رفێندراون و كوژران و حاڵه‌تێكی تریش له‌خۆرئاوای ئه‌نبار روویداوه‌و چاره‌نووسی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی دیارنین و بێسه‌روشوێنن".

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure