سەدام حسێن
1388 جار بینراوە 21/2/2019 06:56 PM

بۆ یەکەمجار چەند وێنەیەکی خێزانەکەی سەدام حسێن ببینە



سنور ميديا

ئاژانسی سپوتنیگ-ی روسی بۆ یەکەمجار چەند وێنەیەکی دەگمەنی سەدام حسێن، سەرۆکی بەعسی روخاوی بڵاوکردەوە.

 

ژیان هەموو رۆژێک بۆ تۆ نییە و دەگۆڕێت، هاوشێوەی سەدام حسێن و نەوەکانی کە لە رابردوودا جگە لەوەی سەرۆکایەتی وڵاتێکی گەورەی کردووە، لەهەمانکاتدا خاوەن سەروەت و سامانێکی زۆربوون، بەڵام ئێستا خێزان و نەوەکانیان لە یەکدی دابڕاون و بەشێکیان لە ئوردن دەژین.

 

ئەم وێنانە لەلایەن حەریری کچی رەغدەی سەدام حسێنەوە وەرگیراوە، کە تێیدا هەر 15 نەوەکەی دەبینرێت لەگەڵ هاوسەرەکەی ساجیدە و سێ کچەکەی و دوو کوڕەکەی، لەهەمانکاتدا لە چەند دیمەنێکی دیکەدا پەیوەندی نێوان باپیرە و کچەزاکانی نیشان دەدات.

 

پاش بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، رۆژی 5ی تشرینی دووەمی ساڵی 2006 دادگای باڵای تاوانەکان لە عێراق، حوکمی لە سێدارەدانی سەدام حسێن و بەرزان تکریتی و عەواد بەندەر-ی راگەیاند.

 

بەرەبەیانی رۆژی 30 -12-2006 کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دا، لە رووداوێکی مێژووییدا، پرۆسەی لە سێدارەدانی سەدام حسێن-ی دیکتاتۆری عێراق لە بەغدای پایتەخت لە بینای ئەمنی پێشوو لە کازمیە بەڕێوەچوو.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure