نێچيرڤان بارزانى
3118 جار بینراوە 21/2/2019 02:11 PM

يه‌كێتى سه‌ردانه‌كه‌ى به‌نێچيرڤان بارزانى بۆ سلێمانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌



سنور ميديا 

ئه‌و سه‌ردانه‌ى بڕیاربوو نێچیرڤان بارزانى به‌ سه‌رۆكایه‌تى وه‌فدێكى باڵاى پارتى بۆ لاى یه‌كێتى له‌ سلێمانى ئه‌نجامیبدات هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ و سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسیش هۆكاره‌كه‌ى ئاشكراده‌كات.

 

بڕیاربوو دوێنێ یان (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ى شوباتى 2019) نێچیرڤان بارزانى، جێگری سەرۆکی پارتی دیموكراتى كوردستان به‌ نوێنه‌رایه‌تى مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌ى سه‌ردانى سلێمانى بكات بۆ رازیكردنى یه‌كێتى تا به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان و حكومه‌تى هه‌رێم بكات، دواتر كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌ردوو مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و یه‌كێتى ده‌ستپێبكاته‌وه‌ تا ئه‌وكاته‌ی ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتنى كۆتایى.

 

به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كان سه‌ردانه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ و به‌مزوانه‌ ئه‌نجامنادرێت.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس و ئاگادار له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو حزب به‌ سايتى دواڕۆژى راگه‌یاندوه‌: پاش كۆبونه‌وه‌ فراوانه‌كه‌ى دوێنێى یه‌كێتى له‌ هۆڵى ته‌لارى هونه‌ر له‌ سلێمانى و به‌رزكردنه‌وه‌ى سه‌قفى داواكارییه‌كانى ئه‌و حزبه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ى وته‌بێژه‌كه‌ى ئاماژه‌ى پێدا، وایكردووه‌ نێچیرڤان بارزانى له‌ سه‌ردانه‌كه‌ پاشگه‌زببێته‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure