مه‌لا به‌ختيار
781 جار بینراوە 21/2/2019 01:50 PM

مه‌لا به‌ختيار هاته‌ ده‌نگ و پاڵپشتى هه‌نگاوه‌كه‌ى پارتى ده‌كات



سنور ميديا

مەلا بەختیار، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمان رایگەیاند، كە پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیارێكی باشیداوە، پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی بەكاتی وەرگرت.

 

ئه‌م وتانه‌ى له‌پاش ئه‌وه‌ هات رۆژی دوو شەممەی رابردوو پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوەو بەبێ‌ بەشداری یەكێتی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێرا، كە ئەوەش نیگەرانی يه‌كێتى لێكەوتەوە .

 

هه‌روه‌ها مەلا بەختیار، راشیگەیاند، ئەو بڕیارەی پارتی جۆرێك لەئارامی لەناو یەكێتی دروست كردووەو رەنگە لەچەند رۆژی داهاتووش لەو چوارچێوەیە گۆڕانكاری تر بێتە پێشەوە.


مەلا بەختیار لەبارەی ئەگەری دروستبوونی دوو ئیدارەیی، باسی لەوە كرد، ئەوە بژاردەیەكی خراپەو هەر لایەنێك بیری لێبكاتەوە، زەرەرمەندی یەكەم لێی خۆی دەبێت، بەیەكێتی نیشتمانیشەوە.

 

لەبارەی رێككەوتنی پارتی‌و گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكومەت، بەرپرسەكەی یەكێتی رایگەیاند، تەنیا ئەوە نەبێت كاتەكەی خراپ بوو، ئەگینا گۆڕان مافی خۆیەتی بەركەوتەی هەڵبژاردنی خۆی وەربگرێت‌و جەختیشیكردەوە، ئەگەر هەفتەیەك درەنگتر ئەو رێككەوتنە بكراوە باشتر دەبوو.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure