كۆسره‌ت ڕه‌سول
835 جار بینراوە 20/2/2019 06:55 PM

كۆسره‌ت ڕه‌سول له‌سه‌ر دروست بوونى شه‌ڕى ناوخۆ هاته‌ ده‌نگ



سنور ميديا 

جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی رایگه‌یاند؛ پارتی له‌سه‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار بۆ یه‌كێتی بوه‌ به‌ نه‌فه‌سی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 18ی شوباتی په‌رله‌مانی ئه‌نجامدا, و ده‌شڵێت " ئەوەی دەیەوێ جارێكی تر دوبەرەكی و شەڕی ناوخۆ لەكوردستان دروست بكا، ئێمە دژی ئەو سیاسەتەین".

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی فراوانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بوان كرد.

 

له‌ وته‌كه‌یدا كۆسره‌ت ره‌سوڵ رایگه‌یاند"ئێمە لەسەر دۆخی مفاوەزاتی نێوان خۆمان و برادەرانی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ، ئەو مەسەلەیە زۆر درێژەی كێشا، ئێمە بۆ ئەوەی یەكێتی ڕیزەكانی گەلی كورد بپارێزین شانبەشانی یەكڕیزی ناو یەكێتی، ئەنجامی هەڵبژاردنمان قبوڵكرد لەپێناو یەكڕیزی و نەمانویست ئێمە هەڵوێستێكمان هەبێ و پارتی هەڵوێستێكی هەبێ، ئێمە هەردولا هێزی سەرەكین و دو هەڵوێستی جیاوازمان هەبێ زەرەر دەكەین."

 

وتیشی"بەڵام بەداخەوە ئەوان بە نەفەسی تۆڵەكردنەوە و ڕق دەستیان بە كارەكان كرد، لەسەر ئەوەی سەرۆك كۆمار بۆ یەكێتی بوە، كۆبونەوەی پەرلەمانیان كرد بەبێ یەكێتی."

 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"پێموایە ئەوەی دەیەوێ جارێكی تر دوبەرەكی و شەڕی ناوخۆ لەكوردستان دروست بكا، ئێمە دژی ئەو سیاسەتەین، چونكە یەكێتی نیشتمانی كوردستان یەكێتی خەڵكە، یەكێتی ناو ڕیزەكانی میللەتەكەمانە، لەبەرئەوە كەس ناتوانێ یەكێتی نیشتمانی كوردستان بشكێنێ یان فەرامۆش ناكرێ، یەكێتییەكان ئێمە دڵنیاتان دەكەینەوە لەگەڵ هیچ لایەنێك سازش ناكەین و ئەگەر ڕێككەوتنەكان تەوازنی تێدا نەبێ و حسابی خەبات و ماندوبونی یەكێتی نەكات كە ئەوە بۆ ئێمە زۆر گرنگە نایكەین، دڵنیاتان دەكەینەوە و بەڵێنتان پێ دەدەین لەناوخۆمان وەزعی خۆمان چاك دەكەین، هەریەك لەئێوە بەراوردی ئێستا بەساڵێك پێشو بكا جیاوازی زۆر زۆر هەیە، ئەو جیاوازییەش دەبێ بكەینە عەمەلی و هەمومان بەیەكەوە ئیشی تێدا بكەین."

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure