يه‌كێتى
532 جار بینراوە 20/2/2019 02:43 PM

ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى بۆچونه‌ جياوازه‌كانى نێو حزبه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات



سنور ميديا 

هەرچەندە پارتی دیموكراتی كوردستان پۆستی سەرۆكی هەرێم لەبەرامبەر پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق دادەنێت، بەڵام بە وتەی سیروان كوێخا نەجم، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لەئێستادا‌و دوای كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان، یەكێتی داوای پۆستی سەرۆكی هەرێم دەكات.


سیروان كوێخا نەجم، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە ماڵپەری ssn ی یەكێتی راگەیاندوە لەنێو كۆبونەوەكەی ئەمرۆی مەكتەبی سیاسی لەگەڵ ئۆگانەكانی یەكێتی بۆ چونێك دروست بوە بەوەی لەبری پۆستی سەرۆكی پەرلەمان پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان وەربگرن، باس لەوەش دەكات بۆچونێكی دیكە ئەوەیە كە یەكێتی بەشداری لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەكات، دەشڵێت "پێشنیازەكان بریاری كۆتاییان لەسەر نەدراوە".


پێشتریش لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبو قۆناغی تازە هاتوەتە پێشەوە‌و یەكێتی قسەی جیاوازی دەبێت، ئەمجارە کە خولێکی دیکەی دانوستانەکان دەستیپێکردەوە لەسەرەوە دەستپێدەکەنەوە و لەسەر هەر سێ سەرۆکایەتییەکە قسەیەکی دیکەیان دەبێت کە جیاواز دەبێت لە دانوستانەکانی پێشو.


ئاشكراشیكرد حزبەكەی دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان قسەی جیاوازی دەبێت‌و پێداگری لەسەر بەرنامە گشتگیریەكەی دەكات.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure