كۆسره‌ت ڕه‌سول
1675 جار بینراوە 20/2/2019 02:22 PM

كۆسره‌ت ڕه‌سول بڕيارى كۆتايى يه‌كێتى ڕاده‌گه‌يه‌نێت



سنور ميديا 

جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێ، سوورن لەسەر چارەسەركردنی تەواوی پرسەكانی هه‌رێم بەیەك پاكێج.

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی یه‌كێتی له‌ته‌لاری هونه‌ر له‌سلێمانی، كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد‌و ڕایگه‌یاند، كۆنگرەی یەكێتیانە دەبەستن و سوورین لەسەر چارەسەركردنی تەواوی پرسەكانی هه‌رێم بەیەك پاكێج.

 

وتیشی:"یەكێتی خاوەنی یەك ئیرادەو یەك دەنگ و یەك هەڵوێستە‌و چاكسازی ڕاسته‌قینه‌ ده‌ستیپێكردووه‌".

 

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی له‌كاتێكدایه‌، ڕۆژی 18ی ئه‌م مانگه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ به‌شداریی فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش نیگه‌رانی یه‌كێتی به‌رامبه‌ر پارتی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure