بڵێسە جەبار فەرمان
556 جار بینراوە 20/2/2019 02:03 PM

بڵێسە جەبار فەرمان هه‌ڵوێستى له‌سه‌ر حكومه‌تى بێ يه‌كێتى ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت""ئەم حکومەتە بەبێ یەکێتی تەواونابێت، چونکە یەکێتی پایەیەکی سەرەکی هەرێمە".

 

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، یەکێتی شۆڕشی داگیرساندووە و ئەم ئازادییەی هەیە بەخوێنی شەهیدانی یەکێتی دامەزراوە، بۆیە یەکێتی بەشێکە لەداڕێژەری سیاسەتی ئەم هەرێمە و دەیانەوێت بەردەوامبن.

 

وتيشى" ئەو سیاسەتەی ئێستا لەکوردستان دەکرێت لەگەڵیدانین، بۆیە دەیانەوێت شەفاف بێت و دەستورێکی باش هەبێت."

 

باسی لەئەوەشکرد، یەکێتی پێداگیری لە کۆمەڵێک خاڵ کردووە، کە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستانە و بەهیچ شێوەیەک باسیان لەپلە و پۆست نەکردووە.

 

وتیشی:"ئەم حکومەتە بەبێ یەکێتی تەواونابێت، چونکە یەکێتی پایەیەکی سەرەکی هەرێمە".

 

ئاماژەی بەئەوەشدا، یەکێتی دەیەوێت پەرلەمان کارابێت، بەڵام بەکردنە دەرەوەی چەند حزبێک ئەبێ چۆن پەرلەمانێک بێت!

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure