عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح،
620 جار بینراوە 20/2/2019 01:50 PM

عەلی حەمەساڵح: بەمەرجێک پاشەکەوتی مووچە هەڵدەوەشێتەوە



سنور ميديا 

سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆران له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاند، له‌ سێ مانگی سه‌ره‌تایی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاشه‌كه‌وتی موچه‌ هه‌ڵده‌گیردرێت بەو مەرجەی بەغدا پارە بنێرێت.

 

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆران له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاندووە، گه‌ر پشكی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌ بنێردرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان و داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ڕێکبخرێتەوە، یاسایی چاكسازی تێپه‌رێندرا، هه‌موو ئه‌وانه‌ له‌ماوه‌ی سێ مانگدا جێبه‌جێبكرێت و پاشه‌كه‌وتی موچه‌ هەڵدەگیردرێت.

 

وتیشی، له‌كاتێكدا پاشه‌كه‌وتی موچه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌ كه‌ بڕی 522 ملیار دیناره‌كه‌ له‌ به‌غداوه‌ بێت و یاسایی چاكسازی تێپه‌ڕێندرێت، چونگه‌ گه‌ر پاره‌ لە به‌غداوه‌ نه‌هات ئه‌وا موعاده‌له‌كه‌ ده‌گۆڕدرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure