سنور ميديا
2249 جار بینراوە 20/2/2019 12:33 PM

يه‌كێتى مه‌رگى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ پارتى ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی رایگەیاند، "ئەو ڕێککەوتنەی پێشتر لەگەڵ پارتی کردبویان بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆتایی هاتووە, بۆيه‌ دەستپێشخەری نوێیان دەبێت بۆ پۆستی سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان."



لەتیف شێخ عومەر لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی ئەمڕۆ چوار شەممە راشیگەیاند"ئەو ڕێککەوتنەی پێشتر لەگەڵ پارتی کردبویان بۆ پێکهێنانی حکومەت کۆتایی هاتووە".

 

وتيشى" بەهۆی ئەوەی پۆستەكانی دەستەی سەرۆكایەتی هەرێم بەبێ‌ یەكێتی هەڵبژێرا، بۆیە لەگەڕی نوێی گفتوگۆكان یەكێتی دەستپێشخەری تری دەبێت."



وتەبێژەكەی یەكێتی هیچ وردەكارییەكی لەبارەی دەستپێشخەرییەكەی یەكێتی نەخشتەڕوو، كە بڕیارە لەكاردانەوەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی فراوان سازبكات.


رۆژی دوو شەممەی رابردوو پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوەو بەبێ‌ یەكێتی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێرا، كە بەشداری نەكردنی یەكێتی بەهۆی نەگەیشتنە رێككەوتنی بوو لەگەڵ پارتی دیموكرات. 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure