باڤڵ تاڵه‌بانى
4008 جار بینراوە 19/2/2019 11:52 PM

سه‌ركرده‌يه‌كى پارتى گاڵته‌ به‌ باڤڵ تاڵه‌بانى ده‌كات



سنور ميديا 

ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى پارتى گاڵته‌  به‌باڤڵ تاڵه‌بانى ده‌كات و ده‌ڵێت " من ئێستاش بافل تاڵه‌بانی وه‌ك ئامۆزای خۆم حیساب ده‌كه‌م, بۆيه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ په‌رله‌مان به‌بێ ئه‌وان دانیشت با خه‌فه‌ت نه‌خوات , ئیتر ئه‌وه‌ سیاسه‌ته‌ سیاسه‌ت, پیاو چی بڵێت!!

 

عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى پارتى له‌ نووسينێكدا له‌ پێگه‌ى تايبه‌تى خۆى وێنه‌يه‌كى پێكه‌نيناوى خۆ به‌شێوه‌ى گاڵته‌ ئامێز بڵاوكردوه‌ته‌وه‌ و  به‌ناونيشانى " ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مان..."نووسيويه‌تى من ئێستاش بافل تاله‌بانی وه‌ك ئامۆزای خۆم حیساب ده‌كه‌م. رێزی زۆرم بۆی هه‌یه‌ . ئه‌وه‌ی كه‌ په‌رله‌مان به‌بێ ئه‌وان دانیشت با خه‌فه‌ت نه‌خوات , ئیتر ئه‌وه‌ سیاسه‌ته‌ سیاسه‌ت, پیاو چی بڵێت!!

 

ده‌شڵێت "بۆ بابه‌تی كه‌ركووك و وه‌زیری داد باشتره‌ كاك بافل چۆن سه‌رۆك كۆماری به‌ ده‌نگی زۆرینه‌ی عه‌ره‌ب تێپه‌ڕاند, با هه‌ر به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ ده‌نگی عاره‌وان چاره‌یه‌ك ببینن.ئیتر ئه‌و ناوه‌ش له‌ گیرفانی ئاراس بیننه‌ ده‌رێ."


ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردايه‌تى پارتى له‌ درێژه‌ى گاڵته‌ پێكردنه‌كه‌ى به‌ باڤڵ تاڵه‌بانى ده‌ڵێت " من نازانم كه‌ركووك له‌ ده‌ستی خۆتاندا بوو, بۆچی داتان به‌ حه‌سه‌ن پلایس ,ئێستا بۆچی ده‌ڵێن بارودۆخی كه‌ركووك ئاسایی نییه‌؟؟؟

 

دوێنێ په‌رله‌مان بێ يه‌كێتى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مانى له‌ژێر هه‌ژموونى پارتى هه‌ڵبژارد و يه‌كێتيش تائێستا ناڕزايه‌ وهه‌ڵوێستى فه‌رمى ڕاگه‌ياندوه‌ .

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure