نەوەی نوێ
182 جار بینراوە 17/2/2019 03:35 PM

نه‌وه‌ى نوێ بڕيارى خۆى له‌باره‌ى به‌شداربون له‌كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

فراكسیۆنی نەوەی نوێ بەشداری كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان دەكات‌و كاندیدیشی بۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەبێت.

 

فراكسیۆنی نەوەی نوێ ئەمڕۆ یەك شەممە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدراو رایگەیاند، سەرقاڵی حیزبەكان بەدابەشكردنی پۆست و پشكەكانیان پێكهێنانی حكومەتی بۆ ١٤٠ رۆژ دواخستووە، كە ئەوە كارێكی نادروستە بەرانبەر بە خەڵكی هەرێم دەكرێت.

 

فراكسیۆنەكە راشیگەیاند، دژی دواخستنی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانن و پێیان وایە دەبێـت سبەینێ كارەكە یەكلابكرێتەوەو ئەوانیش كاندیدیان بۆ پۆستەكان دەبێت.

 

بڕیارە رۆژی دوو شەممە پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی تەواوكاری كۆبوونەوەی یەكەمی ئەنجامبدات‌و لەكۆبوونەوەكەش دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێرێت.

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure