سنور ميديا
176 جار بینراوە 16/2/2019 08:33 PM

ناوه‌ڕۆكى یاسای گواستنه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى نه‌خۆشى دوورگه‌كان بۆ ئوسترالیا به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى ئاشكرا كرا



سنور ميديا 
ئه‌نجومه‌نى سیناتى ئوسترالیا بڕیاریدا له‌سه‌ر یاسای گواستنه‌وه‌ى په‌نابه‌رانى نه‌خۆش له‌ كه‌مپه‌كانى په‌نابه‌رانه‌وه‌ له‌ ناورۆ و پاپانیوگینیاوه‌ بۆ ئوسترالیا به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى له‌و ووڵاته‌.


به‌گوێره‌ى ناوه‌ڕۆكى یاساكه‌، ته‌نها ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ ئوسترالیا كه‌ له‌ ئێستادا له‌و كه‌مپانه‌ن و بڕیارى كۆتایى له‌ باره‌ى گواستنه‌وه‌شیانه‌وه‌ له‌ده‌ست وه‌زیرى ناوخۆى ئوسترالیایه‌.


به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ماڵپه‌رى هه‌واڵى فاینه‌نشاڵ ڕیڤیو، له‌ پاش ئه‌و گۆڕانكارییه‌، حكومه‌تى ئوسترالیا ڕێوشوێنى نوێ و توندى گرتوه‌نه‌ته‌به‌ر له‌ پێناو پاراستنى سنوره‌كانى سنوره‌كانى كه‌ خۆیان له‌ زیادكردنى مانۆڕه‌كانى چاودێرى ده‌ریایى و كۆكردنه‌وه‌ى زانیاریه‌وه‌ ده‌گرێته‌وه‌ له‌باره‌ى ڕه‌وشى سنوره‌كانى ئه‌و ووڵاته‌ وه‌ك به‌شێك له‌ سیاسه‌تى تونده‌كانى ئوسترالیا له‌ به‌رامبه‌ر كۆچبه‌رانى ده‌ریایى قاچاخ كه‌ به‌جۆرێكه‌ هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێتـ به‌ قاچاخ و به‌ به‌له‌م ڕوو له‌ ئوسترالیا بكات ده‌ستگیر ده‌كرێت و ڕه‌وانه‌ى ئه‌و ووڵاته‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ هه‌وڵى داوه‌ لێوه‌ى بچێت بۆ ئوسترالیا.


به‌رپرسى پێشوى هێزه‌كانى پاراستنى سنوره‌كانى ئوسترالیاش له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌ ده‌ریایى و ئاسمانییه‌كان له‌ناو ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى پاراستنى سنوره‌كانى ئوسترالیا گیراونه‌ته‌ به‌ر بۆ پاراستنى سنوره‌كانى ئوسترالیا.


هه‌ر له‌باره‌ى ئه‌و گۆڕانكاریانه‌وه‌ ، سه‌رۆكى به‌ره‌ى ئۆپۆزیسیۆنى ئوسترلیا، بیڵ شۆرتن، ڕایگه‌یاند ئه‌وانیش وه‌ك پارتى كرێكاران نایانه‌وێت ڕێوشوێنه‌كانى پاراستنى سنوره‌كانى ئوسترالیا لاواز بكه‌ن و نایانه‌وێت قاچاخچییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناو بازرگانیكردن به‌ خه‌ڵكه‌وه‌، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك كه‌ ئه‌وانیش پشتگیرى له‌ سیاسه‌تى گێڕانه‌وه‌ى به‌له‌مى قاچاخى كۆچبه‌ران ده‌كه‌ن.


سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌رى هه‌واڵى فاینه‌نشاڵ ڕیڤیو

 

 

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure