بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان
2481 جار بینراوە 15/2/2019 08:00 PM

دوو كادرى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌يان له‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ ڕاگه‌ياند



سنور ميديا 

له‌ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو دوو كادرى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌يان له‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ى ڕاگه‌ياندوه‌ و به‌وه‌ش كاردانه‌ى هه‌ڵسوڕاوانى به‌دوادا هاتووه‌ .دەست لەکار کێشانەوە.

 

هه‌ريه‌ك له‌ رەنجدەر گراوی بەرپرسی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆران لە بەلجیـکا و حه‌يده‌ر زه‌هاوى هه‌ڵسوڕاوى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆيان له‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕاگه‌ياند.

 

به‌پێى ڕاگه‌يانراوى هه‌ردووكيان كه‌ به‌جيا له‌ پێگه‌ى تايبه‌تى خۆيان بڵاويان كردوه‌ته‌وه‌ى هۆكارى ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌كه‌يان بۆ سياسه‌تى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ ئێستا ده‌گه‌ڕيننه‌وه‌.

 

ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ دێت بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌پاش مردنى نه‌وشيروان مسته‌فا بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ره‌و حوكمى خێزانى ده‌چێت و بزوتنه‌وه‌كه‌ش پێچه‌وانه‌وه‌ى دروشمه‌كانى ڕابردوو سياسه‌ت ده‌كات.

 

هه‌روه‌ها له‌پاش ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى ڕه‌نجده‌ر گڕاوى چه‌ندين هه‌ڵسوڕاوى گۆڕان ناڕه‌زايه‌تيان ده‌ربڕيووه‌.

ده‌قى ڕاگه‌يه‌نراوى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ هه‌ردوو هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌ى گۆڕان .

 

دەست لەکار کێشانەوە


نزیکەی ۱۰ ساڵە لەگەڵ لـەگـەل بزوتنەوەی گۆڕان خۆبەخشانە و خۆنەویستانە کاردەکەم


وەک ئەزانین پێش دروست بونی بزوتنەوەی گۆڕان کوردستان لە هەموو ڕویەکەوە بە تەواوی چەقی بەست بوو ئەگەری گۆڕانکاری تا حەدێک مەحاڵ بوو ، گۆڕان توانی ناڕەزایەتیەکان رێکبخات و ئاراستەیان بـکات ، گۆڕانکاری لە کۆمەڵێک یاسادا بکات توانی هۆشیاریەکی سیاسی بەخەڵکی بگەیەنێ .


لـەماوەی کاری سیاسیمدا لەگەڵ پڕۆژەکەی ڕەوانشاد ئاسودەبوم و بەرگریەکی سەختم لە بزوتنەوەکەی کرد بەڵام لە ئێستاوە دەست بەرداری ئەو بزوتنەوەیە دەبم و پەیوەست بە هیچ چالاکیەکی نابم .
چونکە پێموایە ئەم گۆرانەی ئێستا هەمان گۆرانی پێشتر نیە لە رێرەوە سەرەکیەکەی خۆی لایداوە.


بۆیە هەموو هاورێیان و دۆستان دلـنیا دەکەمەوە بیری گۆرانگاری شارێگای کارەکانم دەبێت لە ئێستا و داهاتووش.


رەنجدەر گراوی / بەرپرسی ئەنجومەنی بزوتنەوەی گۆران لە بەلجیـکا.

 

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏‎Ranjdar Grawy‎‏‏، و‏‏جلوس‏‏‏

 

ده‌قى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى حه‌يده‌ر زه‌هاوى ..

ماوەی 10ساڵە بە هەموو شێوەیەک و بەدڵ بەگیان بە ماددی و معنەوی پشتگری لەبزونتەوە گۆڕان ئەکەم بێ گۆێدانە هیچ بۆیە لەمڕۆ بەداواوە من دوور و نزیک هیچ پەیوەندیەکم بە بزوتنەوەیەوە نیە و وە چیتر درێژەی پێ نادەم و درۆ لەگەڵ خۆم خەڵکیشدا بکەم چونکە کۆمەڵێک خەڵکی بەرژەوەندی خواز گۆڕانیان کردوە بە قوربانی پۆست و پارە خۆ دەرخستن. وە پەشیمانیش نیم لەو ماوەییەی کە کاک نەوشیروان لە دونیا بوو خزمەتم بە ڕێبازی ئەو پیاوە کرد


بەڵام بەداخەوە لە کۆچی دوایی ئەو پیاوە بێ وێنەیە رووی ڕاست کۆمەڵێک لە هاوڕێکانی دەرکەوت بۆچی لەگەڵی بوون . بەرنامەی کاک نەوشیروانم لە دڵ و رووحمدا هەڵگرتووە و لەجێگەی خۆم و دڵ خۆم کاری پێ ئەکەم .


وە هەرکات ئەو خەڵکە بەرژەوەندی خوازە بەهۆش خۆیاندا هاتنەوە و گۆڕان بوو بە گۆڕانەکەی کاک نەوشیروان من ئامادەم لەو پێناوەدا وەک جاران خزمەت بکەم . بە هەمان رووحیەتی جارانەوە

حیدر زەهاوی


‌ 14/02/2019

 

5055161522019_974.jpg

زۆرترین خوێندراوە

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ

بۆ زانینی سەرپێچی ئوتۆمبێلەکەت کلیک بکە

سلێمانی هەولێر دهۆک

ڕاپرسی

كام جۆری سیستەمی حوكمڕانی بۆ هەرێمی كوردستان دەگونجێت ؟




    
Copyright © 2015 Snur Media. Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure